Find anything you need on Yalla

لەناو زانکۆی جیهان لەهەولێر محەممەد لەسەر ئەژنۆ دادەنیشێت و داوای هاوسەرگیری لەزەینەب دەکات، هەردووکیان یەکەمجار بۆ یەڵلا دەدوێن

0

رۆژی دووشەممە لەزانکۆی جیهان لەشاری هەولێر لەناو قەرەبالغییەکی زۆری خوێندکارانی ئەو زانکۆیە کوڕە خوێندکارێک لەسەر ئەژنۆ دادەنیشێت و داوای هاوسەرگیری لەخۆشەویستەکەی دەکات، محەممەد ئەو گەنجەیە کە لەسەر ئەژنۆ دانیشت و داوای هاوسەرگیری لە زەینەب”ی خۆشەوسیتی کرد و زەینەبیش داواکارییەکەی قبوڵدەکات، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وینەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قسە و باسی زۆر کرا،

محەممەد لەدایکبووی ساڵی١٩٩٥ ەو خوێندکاری قوناخی دووی ئاداب ئینگلیزییە و زەینەبیش لەدایکبووی ١٩٩٨ ەو خوێندکاری قوناخی دووەمی بەشی ‪“IT” ‬
محەممەد دەڵێت دوو هەفتە پێش ئێستا زەینەبی لە باوکی داواکردوە و ئەمرۆش ویستی خۆشەویستی تەواوی خۆی بۆ زەینەب نیشان بدات بۆیە لەناو ئەو هەموو خوێندکارە لەسەر ئەژنۆ دانیشت و دووبارە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد.
محەممەد بۆ یەڵلا گوتی”دوو هەفتە پێش ئێستا بەپێی دابونەریتی کۆمەڵگای خۆمان چوومە داوای زەینەب و خانەوادەی هەردوولا رازیبوون بوون بەهاوسەرگیریمان بەڵام بە سوپرایزەکەی ئەمرۆم ویستم خۆشەویستی تەواوی خۆم بۆ زەینەب نیشانبدەم و هەموو
کەسێک بزانێت کە چەندە ئەوم خۆش دەوێت”.
لەبارەی بیرۆکەی ئەوکارەش محەممەد دەڵێت لەگەڵ خانەوادەی زەینەب رێککەوتبووین بۆئەو کارە بەڵام زەینەب ئاگاداری هیچ نەبوو و هەموو شتێک بۆ ئەو لەناکاو بوو
دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەکان لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەشێکی زۆری کۆمێنتەکان باسی ئەوەیان دەکرد کە ئەو شێوازی داواکردنەی هاوسەرگیری لاسایی کردنەوەی رۆژئاوایە و لەگەڵ کلتوری کوردەواری ناگونجێت و رەخنەی تووندییان لەو دوو خۆشەویستە گرت و محەممەدیش دەڵێت “من لاسایی کەسم نەکردۆتەوە و تەنها ویستوومە هەموو دنیا بزانێت کە زەینەبم خۆشدەوێت و هەموو ئەوانەش کە دژی ئەو هەنگاوەی منن من رێز لە رای ئەوان دەگرم و بەڵام هەست ناکەم هیچی هەڵەمان کردبێت و گرنگ ئەوەیە بە خۆشەویستەکەم دەگەم”

هەروەها زەینەبیش باسی هەستی ئەوکاتی خۆی بۆ یەڵلا دەکات و دەڵێت “هەرگیز چاوەڕێی شتێکی وامنەدەکرد و هەستێکی لەبیرنەکراوە” دەڵێت “بەراستی سوپرایزێکی زۆر زۆر خۆش بوو و کە قەت لەبیرم ناچێتەوە و هەرگیز هەستیێکی واخۆشم نەبووە”.
لەدرێژەی قسەکانیدا زەینەب دەڵێت”هیوادارم هیچ خۆشەویستێک لەو هەستە خۆشە بێبەش نەبێت و هەموو کوڕ و کچێک بەئاواتەکانیان بگەن” .

لەبارەی توانجی خەڵکیشەوە زەینەب دەڵێت”من گوێ بەقسەی خەڵک نادەم ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئیدی بەخۆشەویستەکەم گەیشتم و هیوادارم هەموو گەنجێکی ئەو وڵاتە وەک من و محەممەد بەئاواتەکەیان بگەن و داواشی لە کچانی هاوتەمەن و هاوڕێیەکانی خۆیکرد کە بەدوای خۆشەویستەکانیاندا بگەڕێن ، ئەو خۆشەویستانەی کە دڵنیان لەوەی پاشەرۆژێکی گەشیان بەیەکەوە هەیە”.
ئەو جۆرە داوای هاوسەرگیرییانە بە کۆمەڵگای ئێمە نامۆن بۆیە ئاساییە ئەگەر لەوکاتەدا هەردووکیان بەتایبەتی کچەکە هەست بەشەرم و ترسێک بکات بەتایبەتی کچەکە لەوەبارەیەوە
زەینەب دەڵێت “خوێندکارێکی زۆر لەو دەورووبەرە بوون و سەرەتا کەمێک هەستم بەشەرمدەکرد بەڵام دواتر چاوم جگە لە محەممەد کەسی دیکەی نەدەبینی و ئەو بەتەواوی خۆشەویستی خۆی بۆم سەلمان و هیوادارم دوارۆژمان لەمرۆ جوانتر بێت”.
زینەب دەڵێت لەماڵەوەش پیرۆزباییان لێکردوم و ئەو کارەی محەممەدیان بەلاوە جوان بووە کە بەوشێوەیە ویستوویەتی خۆشەویستی خۆی دەرببڕێت.

محەممەد و زەینەب بۆ “یەڵلا”ئاشکرایانکرد کە رۆژی هەینی داهاتوو مەراسیمی مارەبڕین و شیرینی خواردنەوە ئەنجامدەدەن و دواتریش رۆژێک بۆ گێڕانی ئاهەنگی هاوسەرگیری دەستنیشان دەکەن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!