لەگەرمای هاوین بێزاری ؟ سەردانی ئەم 6 کوێستانە ڕەنگینەی کوردستان بکە 

0

ئا:داهات زرار

کوێستانەکانی کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە هەواری کۆچەران و خەڵکە خاوەن مەڕو ماڵاتەکان بوون، کە لەوەرزی گەرمادا ڕووییان کردۆتە ئەم ناوچانە بەهۆی لەباری کەش و هەواو فێنکییەکەی کە لەوەرزی هاویندا لەم شوێنانە تازە سەرەتای بەهار دەست پێدەکات، هەروەها کۆبونەوەی بەفرێکی زۆر لەم شوێنانە دا  کەشێکی فێنک دەبەخشێتە ئەم ناوچانە.

ئێمە لە یەڵڵا  ٦ شوێنمان بۆ دە ست نیشان کردوون کە دەتوانن بەمەبەستی گەشت کردن لە وەرزی گەرمادا ڕوو بکەنە ئەم کوێستانانە:

۱-کوێستانی کۆدۆ: ئەم کوێستانە دەکەویتە سنوری حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە کوێستانە ڕەنگینەکانی کوردستان، لە هاویندا کەش و هەوایەکی فێنکی هەیە، بۆ خۆ فێنک کردنەوە دەتوانی سەردانی ئەم کوێستانە جوانە بکەیت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
۲-کوێستانی بێرمە سارد: کوێستانی بێرمە سارد یەکێکە لە کوێستانە دڵڕفێن و جوانەکانی کوردستان، لە باڵەکیان ،ئەم شوێنە کەشێکی فێنک و ناوازەی هەیە .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
۳ـ کوێستانی هۆرنێ: ئەم کوێستانەش یەکێکە لە کوێستانەکانی بناری هەڵگوردی دەڤەری باڵەکایەتی سنوری قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، دیمەنێکی ئەفسوناوی و کەشێکی فێنک و دڵگیری هەیە دەتوانی لەوەرزی گەرمادا بەمەبەستی گەشت ڕوو بکەیتە ئەم شوێنە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٤ـ کوێستانی پرژێ: کوێستانی گوندی پرژێ، بەوە بەناوبانگە کە لە هێڵی بەفری هەمیشەیی دایە و لە وەرزی هاوینیشدا بەفرێکی زۆری لێ دەمێنێتەوە، بەمەش ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێ دەکەن، بە مەبەستی بە سەربردنی کاتێکی خۆش.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٥ـ کوێستانی سەرشێخان: ئەم کوێستانە یەکێکە لە کوێستانەکانی مەنگوڕایەتی ناوچەی پشدەر. کوێستانێکی فێنک و جوانە لە وەرزی هاوین کەشیکی فێنکی هەیە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٦ـ کوێستانی باڵەکایەتی- گۆمی بنلیس : ئەم کوێستانە ڕەنگینە دەکەوێتە بناری شاخی هەڵگورد لە دەڤەری باڵەکایەتی سنوری قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر، ئەم کوێستانە دڵڕفێنە کەشێکی هێمن و سروشتێکی جوانی هەیە ئەم وێنەیە لە کۆتایی مانگی شەشی ئەم ساڵ گیراوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە جارێ‌ بەهارێکی زووە لەوێ.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!