Find anything you need on Yalla

لە نێوان ١٥ ساڵ زیندانی و مردندا، کەپڵێکی هاورەگەزبازی عێراقی هەڵدێن بۆ ئەمریکا

0

لە نێوان ١٥ ساڵ زیندانی و مردندا، کەپڵێکی هاورەگەزبازی عێراقی هەڵدێن بۆ ئەمریکا

نایف هربید و بێتو عەلامی بۆ رادیۆی KUOW لە ویلایەتی سیاتڵی ئەمریکا دەدوێن و باسی ئەوە دەکەن کە چەند رێگەی سەختیان بڕیوە بۆ گەیشتن بە یەک. نایف وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزی مارینی ئەمریکی کاری دەکرد و بێتوش سەرباز بوو لە سوپای عێراق کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٤ لە رەمادی یەک دەبینن. مەترسی شەڕەکە لە خۆیدا فشارێکی گەورە بوو لەسەریان، بەڵام هەردووکیان لە ماڵێکدا ئێواران بە یەکەوە نانیان دەخوارد و لە حەوشەی ماڵەکەیان دادەنیشتن و بیروڕایان دەگۆڕیەوە.

نایف دەڵێ، “بە بەردەوامی لە شەڕدا بووین و خەڵکمان دەبینی کە دووچاری مەرگ دەبوونەوە، لەبەر ئەوە کە لە ماڵەوە بووین، باسی ژیان و رابردووی خۆمان و هەستەکانمان دەکرد و باسی ئەوەمان دەکرد کە دەمانەوێ لە داهاتوودا چی بکەین. باسکردنی ئەم شتانە و لەم کاتە قورسەدا بە لامانەوە جوان بوو.” لەم بارودۆخە مەترسیدارەدا، ئەم دوو پیاوە کە رەگەزی خۆیان دەشاردەوە، هەستەکانیان بۆ یەک زیادی کرد، و بێتو دوای ٤ رۆژ دانی بە خۆشەویستیەکەیدا نا بۆ نایف.

هەوڕەگەزبازی لە عێراق هەمیشە رووبەڕووی مەترسی ئەشکەنجە و کوشتنت دەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠١١دا، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا باس لە کامپینێک دەکات کە تێیدا پیاوانی هاورەگەزباز لە دەرەوەی یاسا لە سێدارە دەدرێن و دەفڕێندرێن و دەچەوسێندرێنەوە لە لایەن سوپای مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لە بەغدا. هەواڵێکیش هەیە کە سوپای عێراقیش بەشدار بووە لە جێبەجێ کردنی ئەم کامپینەدا.

سکۆت لۆنگ، بەرپرسی بەشی هاورەگەزبازان لە رێکخراوی مافی مرۆڤ باس لە مافی هاورەگەزبازان دەکات لە عێراق و دەڵێت، “پێویستە سەرکردە عێراقییەکان بەرگری لە هەموو هاوڵاتیانی عێراق بکەن، نەک جێیان بهێڵن بۆ دڵ رەقی سەربازانی سوپای عێراقی. چاوپۆشی کردن لە چەوساندنەوە و کوشتن، ژیان و مافی هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی دەخاتە مەترسییەوە.”

لە ٢٠٠٤دا، بێتو وەک ئەندامێکی سوپای عێراق لەوانە بوو دووچاری ١٥ ساڵ زیندانی ببێتەوە بە هۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ نایف هەیبوو. لە عێراق بە پێی رێساکان، هاورەگەزبازی تاوان نیە (لە دەرەوەی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش)، بەڵام لە راستیدا، ئەم بابەتە زۆر جیاوازە. بە پێی کلتور و دین، و بە رەچاوکردنی زاڵ بوونی بەرچاوی بەها کلتوری و ئایینیەکان، یاسای تایبەت بەو کەیسە نیگەرانیە جدیەکە نیە بەڵکو هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی و تەنانەت کوشتنیش نیگەرانیە قوڵەکەن بۆ هاوڕەگەزبازان.

نایف دەڵێ، “هاورەگەزبازی لە عێراق مەترسیدارە، ژیانت لە دەست دەدەیت و دەبیت بە شورەیی بۆ خێزانەکەت، هاوڕێکانت و زۆر شتی دیکەی ژیانت لە دەست دەدەیت. لەبەر ئەوە دەبێت بە رێگەیەکی جیاواز هاورەگەزباز بیت، ئەویش ئەوەیە کە لە نێوان خۆت و ئەو کەسەی بەرامبەرتدا بمێنێتەوە.”

ئەم دوو پیاوە چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە شاراوەیی هێشتبووەوە، هەر کاتێک هەلیان بۆ بڕەخسایە، یەکیان دەبینی، و بە ئاگا بوون لەوەی کە مەترسی مردنیان لەسەر بوو بەهۆی ئەوەی کە دوای دڵیان کەوتوون. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩دا، نایف دەبوو عێراق بەجێ بهێڵێت، لەبەر ئەوەی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە هەڕەشەی لەسەربوو لەبەر کارەکەی. نایف توانی بە یارمەتی کاپتنێکی هێزی مارینی ئەمریکی بچێتە سیاتڵ. بەڵام بێتو لە عێراق مایەوە، ئیتر پەیوەندی ئەم دوانە لە رێگەی سکایپ و تەلەفونەوە بوو، و زۆر بە هیوای بە یەک گەیشتنەوەوە بوون.

بێتو دواتر هەڵهات بۆ بەیروت و لەوێشەوە بۆ ڤانکوڤەر لە کەنەدا. لە کۆتاییدا، نایف توانی سەردانی بێتو بکات و لەگەڵ ئەو کەسە بە یەک بگەن کە لە داهاتوودا دەبوو بە مێردی – و ئەمساڵ دووەم ساڵی پەیوەندیەکەیان لە رۆژی ڤالانتایندا یاد دەکەنەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥دا، بێتو توانی گەشت بکات بۆ ئەمریکا و لە سیاتڵ لەگەڵ نایف بژی. هەردووکیان ئێستا لە باڵەخانەیەک دەژین، و نایف وا دەزانێت کە لە کۆشکێکدا دەژین، لەبەر ئەوەی چیتر پێویست ناکات خۆشەویستییەکەیان بشارنەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!