Find anything you need on Yalla

لە هاوین چۆن خۆت لە مێشولە دەپارێزیت؟ 

0

 

هیچ کات لەخۆتت پرسیوە بۆچی زیاتر لەهاوین مێشولە پێتەوەدەدات؟ ڕاستە بەرز بونەوەی پلەی گەرما یەکێکە لەهۆکارەکان بەڵام هۆکارە سەرەکییەکەی دەردانی دوانۆکسیدی کاربۆن و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشتە، چونکە مێشولە حەزی بەجەستەی دەروشاوەیە وبەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشیشت جەستەت ڕوناک پیشان دەدات،  بۆیە  لەبری ڕشاندنی دەرمان و پێرسۆل کە ئەمانیش زەرەری خۆیان هەیە، دەتوانیت ئەم چەند ڕیگایە بەکاربێنی:

ڤازلین: ئەو شوێنانەی لەشت کە لەکاتی خەوتن بەدەرەوەن بەڤازلین چەوربکە، چونکە ئەم مادەیە تایبەتمەندی ساردکەرەوەی تێدایە و پلەی گەرمای لەشت دادەبەزێنت ، بەمەش لەشت درەوشاوە نابێت.

ڕەنگی ڕەش و سوور:  بەلاتەوە سەیر نەبێت، لەبەر هەمان هۆکاری پێشتر  لەکاتی خەوتن لەڕەنگە گەرمەکان کە پلەی گەرمی لەشت بەرزدەکەنەوە دووربکەوە، وەک سوور و ڕەش و شین وهەوڵ بدە ڕەنگی سپی و ڕەنگە کاڵەکان بپۆشیت.

رێحان و پونگ: لەزۆربەی ماڵان ئەم دوو ڕووەکە هەیە،  ئەوەی کە زانراوە مێشولە ڕقی لەبۆنی تیژە، بۆیە دەتوانیت لەناو ئینجانە ڕێحانە وپونگ بچێنیت، یان چەپکێک لەم ڕووەکانە بخەیتە ناو ئاوەو لەژورەوەی دابنێێت و دەشتوانیت هی وشک بەکاربێنیت.

ڕۆنی جاترە: ئەم ڕۆنە لە بازاڕ و لای عەتار دەستت دەکەوێت، چوار دڵۆپ لەڕۆنی جاترە لەگەڵ کەوچکێک لەڕۆنی زەیتون تێکەڵ بە ئاو بکە و ژوورەکەتی پێ بڕشێنە.

پاک و خاوێنی:  ئەوەی نایزانیت کە مێشولەی بەبۆنی ئارەقە دورووژێت، بۆیە بەر لەخەوتن واباشترە دوشێک بکەیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!