Find anything you need on Yalla

لە ڕۆژی خۆشەویستیدا دەڵێمەوە، تۆم خۆشدەوێت،‌ ئەی تۆ!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

خۆشه‌ویستی سنوورو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو ئاینه‌ جیاوازه‌كان ده‌به‌زێنێت، ئه‌گه‌رچی جۆره‌کانی خۆشه‌ویستی زۆرن وه‌ک، خاک، نیشتمان، دایک و باوک، منداڵ و….هتد،  به‌ڵام  بێگومان خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز یه‌کێکه‌ له‌و جۆرانه‌ی هه‌میشه‌  گفتوگۆ و مشتۆمڕی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه‌ و بۆته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژێکی تایبه‌ت و چیرۆکی زۆری تر.

جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی ڕۆمانه‌ بت په‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای ڕۆمانه‌كان بت په‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بت په‌رستی ڕۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی ئه‌م بۆنه‌ بت په‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای ڕۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌.

گه‌لی كورد خاوه‌نی ده‌یان چیرۆك و داستانی خۆشه‌ویستییه‌، وه‌ك نه‌ریتی كۆنی كوردیش له‌ هه‌ندێك ناوچه‌و شوێندا له‌و رۆژه‌دا عاشقان سێوی مێخه‌كڕێژ ده‌كه‌نه‌ دیاری بۆ یه‌كتری، كه‌ ئه‌و سێوه‌ وه‌كو ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت وه‌كو هێمایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان.

له‌ کۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتدا دوو تێڕوانینی جیاواز ده‌کرێت له‌باره‌ی رۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه‌‌، به‌شێكیشیان یادی ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی دیاری وهه‌ستی سۆزداری ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تریش باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌  تایبه‌ته‌ به‌ رۆژئاوا و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كه‌لتووری كوردستانه‌وه‌ نییه‌ ویادكردنه‌وه‌ی گرنگ نییه‌،  ئیدی به‌شێكی هۆكاره‌كانی ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌ په‌یوه‌ندیدارو هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵی رۆژئاوایه‌، هه‌ندێكیشیان پێیانوایه‌ گرێدراوی ئاینی مه‌سیحه‌وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كۆمه‌ڵی كوردییه‌وه‌ نییه‌.

له‌ كوردستاندا زۆربه‌ی بۆنه‌كان تا‌یبه‌تمه‌ند نین به‌ كۆمه‌ڵی‌ كوردییه‌‌وه‌، بۆ نموونه‌ سه‌دان چیرۆكی كاریگه‌ری خۆش و ناخۆشی جۆربه‌جۆری خۆشه‌ویستیمان هه‌یه‌،  به‌ڵام نه‌مانتوانیوه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ یه‌كێك له‌و چیرۆكانه‌ ببێته‌ هێمایه‌ك و یادبكرێته‌وه‌ وه‌كو زۆرێك له‌ بواره‌كانی تر.

خۆشه‌ویستی دوو مانای جیاواز له‌خۆده‌گرێت که‌ وه‌ک هه‌ر ووشه‌یه‌کی دیکه‌ گه‌ر به‌لایه‌نه‌ خراپییه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت کاره‌سات و کێشه‌ی جیاواز دێنێته‌ ئاراوه‌ و هه‌میشه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ ده‌رهاویشته‌کان، بۆیه‌ له‌ کۆتاییدا چیرۆکی ناخۆش و کوشتن و ڕوداوی نه‌خوازراو ده‌بێته‌ ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و خۆشیی و زیندووڕاگرتنی ژیان هه‌بێت وه‌ك (هه‌وا، ئاو، ئاگرو خاك….هتد) كه‌ به‌ نه‌بوونیان ژیان ده‌وه‌ستێت، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وامی ژیان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستییه‌وه‌و گرنگه‌ نه‌ک ته‌نها له‌م رۆژه‌دا،  به‌ڵکو هه‌موو ساته‌کان مرۆڤه‌کان مامه‌ڵه‌یه‌کی  خۆشه‌ویستانه‌ بکه‌ن و خۆشه‌ویستانیش هه‌میشه‌ به‌یه‌کتری بڵێن” تۆم خۆشده‌وێت، ئه‌ی تۆ!” ؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!