Find anything you need on Yalla

مام حاتم بۆچی دوكانه‌كه‌ی كردە شوێنی مریشك به‌خێو كردن ؟

0

محمد عمر موسەیى

ئەو كێشە وئاڵۆزییە سیاسییەی كە لەم دواییەدا لەنێوان هەولێر وبەغدا هاتە ئاراوە، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، كاریگەریی كردە سەر كۆمەڵێك  بوار لەوانە وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان ونەهاتنی گەشتیاری عەرەب وگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، وئەمەش بۆوە هۆی زەرەرمەندبوونی زۆر كەس.

مام حاتەم یەكێكە لەو كەسانەی توشی زەرەرێكی زۆر بوە لەم نێوەندەدا، ئەو چەند دوكانێكی هەیە لەناو بازاڕی هەولێر ولەو بارەیەوە بۆ یەڵڵا دەڵێت :

نزیكەی چوار ساڵە ئەم چەند دوكانەم هەیە لە هەولێر وبەردەوام بە كرێم داون وزۆربەی ئەوانەی بە كرێ‌ دەیانگرت عەرەب بوون، وزۆر شارەزا بوون وبازاڕیان باش بوو كێشەیان لەگەڵ كەس نەبوو، جگە لەوەش كڕیاری ئێمە لەناو بازاڕ زۆربەی گەشتیاری ناوەند وخوارووی عیراق بوون، بۆیە گەڕانەوەی ئەوان وهاتنە پێشی قەیرانی سیاسی وكەمی كار وسستی جوڵەی بازاڕ هەموو بەسەر یەكەوە وای كرد  دوكانەكانم  ودوكانی هاوڕێكانیشم چۆل بن، ئێستاش كەس عەقار وخانوو ودوكان ناكرێ‌ وبازاڕی نیە، كەس خانووش بەكری ناگرێ‌ بەتایبەت كرێی زۆر، منیش لەداخان چەند مریشكێكم هینایە ناو یەكێك لەدوكانەكانم، خۆم پێوە مەشغوول كردوون كە گەورە بوون، یان دەیانخۆم یان دەیانفرۆشم .

جگه‌ له‌وه‌ مام حه‌تم ده‌ڵێت دوكانیكی تری خوم كردوه به‌خواردنی خیرا جاران كرێكارم هەبوو، ،به‌ڵام له‌به‌ركه‌می داهات ناچار كوڕی خوم داناوه‌ وله‌ لایەكی تر نرخی فه‌لافل وگه‌س ئیستا به‌نیوە قیمه‌ت ده‌فرۆشم له‌گه‌ل ئه‌وشدا بازاڕم به‌و شیویه‌ نیه ‌وئەمە هەر كێشەی من نیە ، زۆربەی بازاڕەكە وخاوەن كارەكان وان.

مام حاتم هیوادارە سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم وبه‌غدا، كیشه‌كان وه‌كو برا چاره‌سه‌ر بكەن،  چونكه‌ كاریگەری ڕاسته‌وخۆی كردوه‌ته‌ سه‌رئیش وكار ودۆخی بازاڕ، هەروەها  داوای كرد كار ئاسانی بۆ گروپە گەشتییارییه‌كان بكرێت، چونكه‌ بازاڕیان به‌ ئاواره‌ی نیشته‌ جێی هه‌ریم وگه‌شتیاران دەجوڵێ‌.

مام حاتم وه‌كو له‌ وێنه‌كان دیارە دوكانێكی خواردنی خێرای هەیە،  وئه‌وەی تر مریشكی خوماڵی به‌خێو ده‌كات تێیداو دوكانه‌كانی ته‌نیشتی  بەتاڵن،  كه‌سی لی نه‌ماوه‌ وماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ به‌داخراوی ماوه‌ته وه‌.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!