Find anything you need on Yalla

مانگی رەمەزان دەستی پێکرد و گوزەرانی هەندێک خێزانی عێراقیی و سوریش لە رەوشێکی خراپدایە

0

AFP/ يلا

رۆژی دووشەمە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ئاسیایی و ئەفریقیدا، بێگومان رەمەزانی ئەمساڵیش هاوکاتە لەگەڵ دۆخی سەخت و ناهەمواری وڵاتانی عێراق و سوریا.

لە ئوردونیش سەرەتای مانگی رەمەزان بە کوشتنی پێنج ئەندامی دەزگای هەواڵگری لە هێرشێکی تیرۆریستیدا کە نوسینگەکانیانی کردە ئامانج لە باکوری پایتەختی عەمان دەستی پێکرد.

مانگی رەمەزان بەوە ناسراوە کە مانگی خێر و خۆشییە، بەڵام ئەم خێر و خۆشییە ئەو خێزانانە ناگرێتەوە کە لەو ناوچانەدا دەژین کە جەنگی تێدایە.

 

شاری مەزایاش نمونەیەکی زیندووە بۆ ئەو دۆخە کە لە لایەن هێزەکان سوپای سوریاوە گەمارۆ دراون و بە دەست نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان لە خۆراک ودەرمانەوە دەناڵێنن و لە مانگی رابردووەوە تا ئێستا چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە، خانمێکی تەمەن ٣٢ ساڵی ئەو ناوچەیە ئاماژە بەوە دەدات کە بە نیازی ئامادەکردنی قاپێک مەسبەحەیە(کە خواردنیکە وەک حەمس بتەحین وایە) لەگەڵ کەمێک فاسۆلیا بۆ بەربانگی خۆی و مێردەکەی لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا پاش ئەوەی لە شارەکەی خۆیان ئاوارە بوون.

ئەم خانمە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە ئاماژە بەوە دەکات “زۆر هەستێکی ناخۆشە کە رەمەزانی ئەمساڵ دوور لە کەس و کار و منداڵەکانم بەسەر دەبەم، لە ساڵانی رابردوودا لەسەر یەک سفرە کۆدەبووینەوە بۆ بەربانگ، بەڵام ئەمڕۆ من و مێردەکەم بە تەنها بەربانگ دەکەینەوە”.

ئەو دەڵیت “ئێمە بۆ سەرچاوە خۆراکیەکانمان پشت دەبەستین بە هاوکارییە خۆراکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەرچەندە پێشبینیمان دەکرد ئەم مانگە زوتر هاوکارییەکانمان پی بگات، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دواکەوتوە”.

 

گوتیشی دوایین جار کە هاوکارییان پێگەیشتووە رۆژی چواری ئایار بووە کە هاوکارییەکانیش لەچاو جاران کەمکراوەتەوە وهەر کەسێک تەنها ٥ قتو ماسی تونەیان بەرکەوتووە و سەرجەمیان تەواوبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئێستا لە بازاڕەکاندا بەرهەمە خۆراکییەکان زۆر کەمبوونەتەوە و ئەوەی دەست دەکەوێت بە نرخێکی زۆر گرانە وناتواندرێت بکڕدرێت”.

لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەبی ناوەندی سوریا، گوزەرانی هاوڵاتییان خراپترە بەبەراورد لەگەڵ شوێنەکانیتردا، ئەمەش پاش ئەوەی رێگای کاستێلۆ، کە تاکە رێگای هاتووچۆبوو لە لایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە گیرا.

 

ئەحمەد ئەسوەدی تەمەن (٣٥ساڵ) دانیشتوی گەڕەکی ساڵحینە لە رۆژهەڵاتی ئەو شارە و دەڵێت، “ئێرە هیچ خۆشییەکی تێدا نەماوە، ئەمە پێنجەم ساڵە کە مانگی رەمەزان لە ژێر سایەی جەنگدا بەڕێ دەکەم”.

ئەحمەد کە باوکی سێ منداڵە دەڵێت “زۆربەی زۆری کەسوکارمان لە دەرەوەی حەلەب ئاوارە بوون و چیتر نەمانتوانی لەم مانگە پیرۆزەدا پێکەوە کۆببینەوە”.

 

ئاماژە بەوەش دەکات کە “نرخی شمەک و خواردەمەنی لە بازاڕەکاندا زۆر بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی پاش داخستنی دەروازەکانی رۆژهەڵات”. گوتیشی “هیوادارم رەمەزانی ئەمساڵ وەکو رەمەزانی ساڵی رابردوو نەبێت” .

سەبارەت بە فەلوجەی عێراق، هێشتا نزیکەی پەنجا هەزار کەس لە شارەکەدا گەمارۆ دراون و لە لایەن رێکخراوی داعشەوە بەکار دەهێنرێن بۆ پارێزگاری لە خۆیان”.

لە کاتێکدا هەندێک لە بەرپرسە سەربازییەکان بەڵێنیان دابووکە ئۆپەراسیۆنەکان پێش هاتنی مانگی رەمەزان کۆتای پێ بێت. بەڵام بۆ ماوەی مانگێکە ئەو خێزانانە لە لایەن ئەو رێکخراوەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و ناتوانن لەو شارۆچکەیە بێنە دەرەوە.

 

ئەبوو محەمەد دلێمی، کە باوکی شەش منداڵە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ناو فەلوجەوە بە فرانس پرێسی راگەیاند کە “پێویستە کاتژمێر پێنجی سەر لە بەیانی زوو هەستین و لە سەرەیەکی درێژدا بووەستین تا بتوانین کیلۆیەک تەماتەمان بە پێنج هەزار دینار دەست بکەوێت”.

 

زۆرێک لە وڵاتە سونییەکان جگە لە مەغریبی عەرەبی رۆژی دووشەمەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاند، بەڵام لە مەغریب سێ شەمە یەکەم رۆژی ئەو مانگە بوو.

 

لە وڵاتی تونسیش لە مانگی رەمەزاندا هیچ کەسێک ناتوانێت بە ئاشکرا و لە شوێنە گشتییەکاندا خواردن و خواردنەوە بخواتەوە وەک رێزێک بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوون لە وڵاتەکەیاندا.

هەرچێی سەبارەت بە وڵاتانی کەنداویشە، رێستۆرانت و خواردنگەکان باشترین و جوانترین ژەمە خواردن پێشکەش دەکەن لە مانگی رەمەزاندا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!