مرۆڤەکان لەنێوان ئەرک و مافدا

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

زۆرجار گوێبیستی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌رک و ماف ده‌بین پێکه‌وه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند مرۆڤ ئاشنایه‌ به‌ ئه‌رک و مافه‌کانی؟ ئایا گه‌ر ئه‌رکت نه‌بێت، داوای ماف ده‌که‌یت؟ یان گه‌ر ئه‌رکت هه‌بێت  ده‌ستبه‌رداری مافه‌کانت ده‌بیت؟  

چه‌مکی ئه‌رک، ئه‌و کارو ئه‌رکه‌یه‌ که‌ ده‌درێت یان ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر تاکدا  و  له‌ به‌رامبه‌ر مافێکدا که‌ ئه‌نجامی ده‌دات، به‌و واتایه‌ی پابه‌ند بوونه‌ به‌ ئه‌وی تره‌وه‌، وه‌ پابه‌ند بوون به‌ ئه‌رکه‌وه‌، مافی چێژوه‌رگرتن به‌ مرۆڤه‌کان ده‌به‌خشێ.

ماف، پاداشتێکی ماددی یان مه‌عنه‌وییه‌ که‌  به‌ که‌سێک ده‌درێت یان وه‌ری ده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رکێکدا، له‌هه‌ر بوارێکی کارکردن و ژیاندا بێت.

جۆره‌کانی ئه‌رک زۆرن و به‌پێی چوارچێوه‌ی شوێنه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ نموونه‌، جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی تاک له‌ به‌رامبه‌ر نیشتمان  ووڵاته‌که‌یدا، به‌وه‌ی پێویسته‌ داکۆکی له‌ وڵاته‌که‌ی بکات له‌ دوژمنان و‌ پێی ده‌وترێت ئه‌رکی مه‌ده‌نی،  جۆرێکی تر له‌  حاڵه‌تی روداو و کاره‌ساته‌کاندا روو ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و‌ خوێن به‌خشین به‌ نه‌خۆشه‌کان یان یارمه‌تیدان له‌ بونیادنانی ئه‌رکی خێزانیدا که‌ ده‌بێت تاکه‌کان پێوه‌ی پابه‌ند بن له‌ به‌رامبه‌ر خێزان، هاوڕێ و  ژینگه‌‌ی ده‌ورووبه‌ریان، جگه‌ له‌و ئه‌رکانه‌ی تاک هه‌یه‌تی به‌پێی رێنمایی و یاسای دیاریکراو له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی فه‌رمی کارکردندا؛ حکومی بێت یان تایبه‌ت.

وه‌ به‌جۆرێک له‌ جۆره‌کان  چه‌مکی ئینتما، هاوشێوه‌ی چه‌مکی ئه‌رکه‌ و به‌ هه‌مان مانا دێت، کاتێک تاک هه‌ست به‌ ئینتمای ده‌روروبه‌ری ده‌کات و  ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جی ده‌کات به‌ هه‌موو خۆشه‌ویستی و رێز و دادپه‌روه‌ری و شکۆیه‌که‌وه‌، که‌واته‌ هه‌ردوو چه‌مکی ئه‌رک و ماف په‌یوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نه‌‌ی ته‌واوکه‌رو گرێدراون پێکه‌وه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!