Find anything you need on Yalla

منداڵان لەنێوان بەرداشی خوێندن و بژێوی ژیاندا

0

ئامادەکرنی: محمد بایز

لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا حاڵەتەکانی ئیشکردن بە منداڵان بووة بە دیاردەیەکی بەرچاو لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، لە پێناو دەستکەوتنی بژێوی ژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی گونجاو شایستە بۆ خۆیان و خێزانەکانیان پەنا دەبەنە بەر کاری قورس و کرێکاری و دستگێڕی….هتد، لە سایەی ئەو باردۆخە چەق بەستوە کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی سەرتاپای جومگەکانی ژیانی تاکەکانی گرتۆتەوە، منداڵانیش لە هاوکێشەک بەدەر نین.

ئیشکردن و کارپێکردنی منداڵان لە لایەن دایکان و باوکانەوە کاریگەری خراپی کردۆتە سەر ئاستی خوێندن و بەرەوپێشچونی توانا زانستییەکانی قوتابی لە هەموو ئاستەکاندا بەتایبەتیش لە قۆناغەکانی سەرەتايی و ناوەندیدا، کەلەکاتێکدا هەر قوتابییەک پێویستی بەلایەنی کەم ٣ کاتژمێر هەیە بۆ کۆششکردن و خۆئامادەکردن و پێداچونەوەی تەواوی ئەو بابەتانەی لەو ڕۆژەدا خوێندوێیەتی.

بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتەی  UN کە لەساڵی  2015دا بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی 127,000 منداڵ لە هەرێمی کوردستان لە خوێندن بێبەشن، زیاتر لە 104,682  قوتابی لە ژێر هەڕەشەی وازهێناندان لە خوێندن پشکی شێریش لەم ژمارەیە بەر کچان دەکەوێت ، بە هۆی دژوارییەکانی ژیان و ناسەقامگیری ئابوری لە هەرێمی کوردستان. کە گومانی تێدانییە ئێستا ئەم ژمارانە بە شێوەیەکی ترسناک ڕویان لە هەڵکشان کردووە.

لەلایەکی ترەوە ئیشکردن و خوێندن بەیەکەوە لە توانا جەستەیی و ئامادەگییە دەرونییەکانی قوتابی کەمدەکاتەوە بە هۆی ماندوبونێکی زۆر ، نەبونی خەوی پێویست، وزەی پێویست و تەرکیزێکی تەواو، لە کاتێکدا ئەم قۆناغە بە قۆناغی گەشەکردنی توانا جەستەییەکانی قوتابی دادەنرێت لە کاریگەی نەرێنی و ئەم شەکەتییە دەرونی و جەستەییە بێبەری نابێت.

هەروەها دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی بەرچاو لەو تەمەنانەدا زۆر جار پاڵ بە قوتابی و منداڵانەوە دەنێت بۆ ئەوەی خوو بە چەندین ئاکاری خراپ و نەخوازراوە بگرن وەکو جگەر کێشان ، قومارکردن، خواردنەوە کهولییەکان……هتد، لە هەمووی خراپتر دایک و باوکی منداڵەکان ناتوانن وابە ئاسانی لە کات و شوێنی خۆیدا هەست بەو لادانە ڕەوشتی و کۆمەڵایەتیانەی منداڵەکانیان بکەن، سەرنجام لەگەڵیدا گەورەدەبن و ئاڵودەدەبن پێیەوە تاکۆتای ژیانیان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!