Find anything you need on Yalla

من ناوم پەنابەر نییە ، خەڵاتی V&A   دەباتەوە

0

پەڕتوکی my name is not refugee  “من ناوم پەنابەر نییە” کە لەنووسینی خانمێکی بەریتانیی شاری  کامبرێجە بەناوی “کیت مێلنەر” خەڵاتی V&A ی وێنەکێشانی بردەوە، ئەم خەڵاتە لەلایەن مۆزەخانەی ڤیکتۆریا وئەلبێرت لەلەندەن رێکدەخرێت کە یەکێکە لەگەورەترین مۆزەخانەکانی جیهان.

ئەم پەڕتوکە هەوڵ دەدات خۆی لەسیاسەت بەدووربگرێت وخۆی دەخزێنێتە ناو جیهانی پڕ سەرسوڕمان و پرسیاری منداڵێک کەناچار دەبێ  لەگەڵ دایکی وڵاتەکەی بەجێ بهێڵێت،   ئەزموونێکی تاڵ بەڵام لەهەمان کات سەرنج راکێش دەگێڕێتەوە و خوێنەر دەخاتە بەردەم منداڵێک کەناتوانێت سەرسام نەبێت بەو هەموو جیاوازییەی لەکلتورێکی نوێ هەستی پێ دەکات.

کیت باسی بیرۆکەی ئەم کتێبە دەکات و دەڵی ”  شەوێک خەریکی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەم بووم  لەکامبرێجەوە دەگەڕامەوە ماڵەوە،  کچەکەم کە لەقوتابخانە کاردەکات پێی گوتم کە قوتابییەکان دەربارەی قەیرانی پەنابەران پرسیارییان هەبووە وئەویش وەڵامێکی ئەوتۆی پێ نەبووە بۆیان، لەخۆمم پرسی ئایا من دەتوانم هیچ شتێک بکەم؟، پێش ئەوەی بگەمە ماڵەوە بیرۆکەی پەڕتوکەکەم لام  گەڵالەبوو، ویستم شتێک بێ لەسەر ئەو منداڵانەی کەبەدوای سەلامەتی وئارامیدا دەگەڕێن، ئەوانەی ماڵ و وڵاتی خۆیان بەجێ دەهێڵن و بەرەو نادیار کۆچ دەکەن”.

ئەم پەڕتوکە تایبەتە بەمنداڵان وباس لەو گرفتانە دەکات کە ئاوارە وپەنابەران ڕووبەڕووی دەبنەوە، باسی وشەی پەنابەریش دەکات وئەو زەحمەتییانە دەخاتە ڕوو کەپەنابەران لەکاتی خۆگونجاندن لەوڵاتێکی نوێ تووشی دێن.

کەیت مێلنەر دەرچووی بەشی وێنە کێشانە لەسانت مارتین وبڕوانامەی ماستەری لەزانکۆی رەسکین لەپەرتووکی وێنەکێشانی منداڵان بەدەست هێناوە و وێنەوە کارەکانی ئەم نووسەرە لەپێشانگاکانی شاری لەندەن نمایش کراوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!