Find anything you need on Yalla

نهێنی دڵخۆشی مرۆڤەكان بزانە كە باسی ناكەن!

0

ئا: داهات زرار

هەندێک جار مرۆڤە دڵخۆشەکان بە ڕوونی دیارن و دەدرەوشێنەوە، ئەوان گورج و چاڵاکن و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێویانە، بەدەگمەن ناڕەزایی دەردەبڕن، هەرگیزیش بە خراپە باس کەسی تر ناکەن.

باشە ئەو هەڵبژاردەیەی ئەوان چیە لە ژیان کە خەڵکانی تر نەیانکردووە؟

بە دڵنیاییەوە لەوانەیە وا دەرکەوێ کە  ئەوە بۆیان ماوەتەوە ( باش گەورەبوون، پارە، کارێکی باش، خێزانێکی جوان …..هتد) بەڵام ئەمانەش گەرەنتی تەواو نادەن بۆ دڵخۆشیت،،ئەی چییە؟؟

زۆربەی مرۆڤە دڵخۆشەکان چەندین هۆکاری نادیاریان هەیە بۆ دڵخۆشیان.

ئێمە لە یەلڵاَ ۷ شت دەخەینەڕوو کە وات لێ دەکەن بە دڵخۆشی بمێنێتەوە:

۱- هەمیشە وا ڕاهاتویت کە ئەوەبیت کە خەڵکی دەتناسن نەک ئەوەی کە خۆت دەتەوێت و دەیزانیت. بەڵام ئەوەیان هەڵەیە زۆربەی مرۆڤە بەختەوەرەکان بەسادەیی خۆیانن و خۆیان دەناسن، ئەمەش وەکو تیشکێک لە کەسایەتیان دەردەچێت و سەرنجی خەڵک بۆخۆیان ڕادەکێشن.

۲-  مرۆڤی بەختەوەر ڕوبەڕووی ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای دەبێتەوە، چونکە دەزانێت ژیان کورتە و بەشی ئەوە ناکات چاوەڕێی شتی باشتر بکات کە بە ڕێکەوت بێتە سەر ڕێی ( کار، پەیوەندییەکان، ڕەوشی ژیان) ئەمانە هەمووی شتی کاتیین، ئەو پێداگرییە چەندین وانەی لێوە فێردەبێت.

۳-  ئەو تەنها دڵخۆش و خۆشەویست نیە لەلای خەڵکی، بەڵکو زۆر تامەزرۆی هێنانەدی خەونەکانیەتی،هەنگاوی فراوان دەنێت، لە هەڵە بچوکەکان دەبورێت و چارەسەر بۆ کێشەکانی دەدۆزێتەوە .

٤- کەسی دڵخۆش لە ڕابردوو ناژی و نیگەرانی داهاتووش نابێت، بەڵکو لە ئێستادا دەژیت، بۆ ئەوساتە تێدەکۆشێت کە تێیدا دەژیت و باوەڕیشی بەوە هەیە کە داهاتوش لەدوای ئەوەوە دێت، هەڵەکانی ڕابردووشی وەک ئەزموونی ژیان سەیر دەکات .

٥- کەسی دڵخۆش چاوەڕێی کەسانی تر ناکات تا دڵخۆشی بکات، پشتیش نابەستێت بە شوێن، یان شتێک کە دڵخۆشی بداتێ، بەڵکو خۆی ئەمە دەدۆزێتەوە، بە باوەڕبەخۆبون ، ناترسێت لە وتنی ڕاستیەکان دەرەنجامەکەشی قبول دەکات.

٦-  مرۆڤی دڵخۆش ناهێڵی کەسی نەرێنی و بارودۆخی نەرێنی کاربکاتە سەری، هەرزوو خۆی لەم کەسانەو لەم کەشانە بە دوور دەگری.

۷-  ئەو دڵخۆشە بەوەی کە هەیەتی و پێی ڕازییە، هەرگیز ژیان لەسەر سەری خۆی سەخت ناکات وبەسادەیی دەژیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!