نیشانەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا

0

ئا : هێڤار عادل

کەمى ڕێژەی ئاسن لە خوێندا یەکێکە لە باوترین و بڵاوترین دیاردەکان لە جیهاندا،  بەڕێژەیەک کە لە کۆی گشتی دانیشتوانی جیهاندا ٢ ملیۆن کەس کێشەی کەمی ڕێژەی ئاسنیان هەیە، کە دەکاتە %٣٠ دانیشتوانی جیهان.

١- هەمیشە هەست دەکەیت ماندوو و شەکەتیت.

لەش ئاسن بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین، ئەو ماددەیەی کە لە خڕۆکەی سوری خوێندا هەیە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بەناو لەشدا، کاتێک کە بڕێکی تەواوت لە خڕۆکەی سوری تەندرووستت نییە لە لەشتدا وات لێدەکات هەست بە شەکەتی و ماندوێتی بکەیت.

٢- زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو دیاردەبیت.

یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی ئاسن ئەوەیە کە زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو وشەکەت دیاریت، وە ئەگەر ناو لێوت و پوکت و پێڵووی چاوت کەمتر لە جاران ڕەنگی سووریان نیشاندا ئەوا مانای وایە ئاسن لە لەشتدا کەمە.

٣- بە ئاسانی نەخۆش دەکەویت.

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر سیستمی بەرگری لەش، بۆیە زۆر بە خێرایی نەخۆش دەکەویت و توشى .

٤- دڵت بە خێرایی و بە بە‌هێزی لێدەدات.

بەهۆی کەمی ئاسن لە لەشتدا هەندێک جار هەست دەکەیت دڵت زۆر بە توندی لێدەدات، یاخود زۆر بە ناڕێکی لێدەدات.

٥- هەست کردن بە تەنگە نەفەسی

بەهۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجین  کەسی توشبوو هەست بە هەناسە کورتی و تەنگەنەفەسی دەکات، تەنانەت ئەگەر کارێکی ئاسانیش ئەنجام بدات.

٦- توانای تەرکیزکردن کەم دەبێتەوە

یەکێک لە نیشانە نەرێنییەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا ئەوەیە کە وەرگرەکانی ناو خوێن بە کەمی ئاسن کاریگەر دەبن و بەهۆیەوە توانای تەرکیزكردن كەم دەبێتەوە .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!