هاوڵاتیان چۆن باس لە ئاشتی دەکەن؟

0

لاڤە کوردە

ئاشتی دۆخێکی ئارام و هێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە، لە سیاسەتی جیهانیدا چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس.
هەرچەندە کاتی هەبوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە هیچ کێشەیەک لە نێوان گەل و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا نەماوە و هەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوون و یەکیان گرتووە، بەڵکو هەبوونی ئاشتی تەنیا واتە نەبوونی ململانێی قورس و چەکداری و توندوتیژی، چونکە لە کاتی ئاشتیشدا کێشمەکێش (ناکۆکی) دروست دەبێت لەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکاندا و هەروەها لە کاتی وتووێژە مەدەنییەکاندا لە نێوان دوو لایەن یان چەند لایەنێکەوە، کە هەر لایەکیان لە هەوڵی سەپاندنی بیروڕای خۆیەتی و تەنیا ڕای خۆی لا دروستە.
دەربارەی چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ ئێستای دۆخی هەرێم و ناوچەکە بەگشتی، بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە، وتووێژی ئاشتیانە لە هەموو کاتێک و هەموو سەردەمێکدا کاریگەری باشتر و ئەرێنی هەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێجەوانەی تێکهەڵچوونە چەکدراییەکان و هەوڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەچارەی سەربازی لە زۆربەی کاتەکاندا کاریگەری نەرێنی دوای خۆی بەجێ هێشتووە و جاری واش هەیە نەک کێشەکەی چارەسەر نەکردووە بەڵکو گەورەتری کردووە.

ترێ قادر خەڵکی شاری کەرکوکە وڕووى کردوەتە شارى سلێمانى لەدوای 16 ئۆکتۆبەرەوە ،و لەئێستادا لەگەڵ منداڵەکانى لاى خوشکەکەى دەمێنێتەوە بۆ یەلڵا وتی: لەپێناو گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنی خۆیان و ئاسایی بونەوەی ژیانیان پێویستە ئاشتی بەرقەراربێت، چونکە بەبێ بونی ئاشتی لە نێوان هەر هێزو لایەنێک هاوڵاتیان ناتوانن ژیان بەڕێبکەن.
ئاسۆ رەفیق هاوڵاتییەکى شارى هەولێرە کاسبکارە دەڵێت ،ئاشتى کاریگەرى لەسەر هەموو لایەنەکانى ژیان هەیە چ بازاڕو کاسبکار چ فەرمانبەرو وموچەودامەزراندن وهەموو بوارەکانى تر ، ئەم دۆخە ئێمەى کوردستانیانی نیگەران کردوە وپێمان خۆشە ئارامى بەرقەرار بێت، وبۆ ئەوەی ئاشتی بوونی هەبێت دەبێت گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لە وڵاتێکدا لە بەرژەوەندی خەڵکەکەی دەستپێبکات ئیتر کاتی ململانێی سەخت و بەرامبەر یەکتر وەستان نیە.
بۆچونی هاوڵاتیان وایە کە ئاشتی لە وڵاتێکدا لە لایەن بەڕێوەبەرانی وڵاتەوە دەستەبەردەکرێت هەربۆیە داوا لە بەرپرسان و بەڕێوەبەران دەکەن گفتوگۆی ئاشتیانە دەستپێبکەن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!