Find anything you need on Yalla

هونەری خۆشەویستی چی یە؟  

0

ئەریک فرۆم لە کتێبی ” هونەری خۆشەویستی” دەڵیت کە مرۆڤەکان کاتێک لە ناکاو هەست بەنزیکی  و خۆشەویستییەکی زۆر دەکەن بەرامەبەر بە یەکێک  و زۆر بەخێرایی بەربەستەکانی نێوانییان دەڕمێت، ئەوە مەترسی ئەوە دەکرێت کە ئەو دوو کەسە لەیەکتر جیاببنەوە.

فرۆم پێی وایە کە ئەم هەستە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت پێویستی بە مرۆڤی ئازادە، واتە ئەوانەی دەتوانن لە هەستەکانی خۆیان تێبگەن و دەسەڵاتیشیان بەسەر جیهانی ناوەوەیان هەیە، چونکە هەر کاتێک هەستت کرد بە ناچاری کەسێکت خۆش دەوێت ئەوە مانای هەبوونی گرفتێک هەیە لە کەسایەتیت، چونکە هەستی پۆزەتیڤ ناچاری تێدانییە و نابێت هەست بکەیت کەوتوویتە داوای کوڕێک یان کچێکەوە،  بەڵکو دەبێت هەستت ئەوە بێت کە تۆ بەهەموو ویست و ئیرادەی خۆتەوە کەسێکت دەوێت و هەڵی دەبژێریت نەک بەناچاری .

ئەگەر ئەزموونی لەم چەشنەت هەبووە نابێت بترسیت بەڵکو دەبێ بزانیت کە لەوانەیە ئەوە هەنگاوێک بووە بۆ گەورەبوون و فێربوونی ژیان، چونکە گرنگترین شت لە ئەزموون ئەوەیە فێر بیت چۆن لە خۆت تێدەگەیت و لەخۆت نزیک دەبیتەوە.

یەکێک لەو شتانەی ئەریک فرۆم پێداگری لەسەر کردووە لە بابەتی خۆشەویستی توانای بەخشینە، بەڵام مەبەست لەم کردەیە چی یە؟

تا ئێستا بەخشین بە قوربانیدانەوە بەستراوەتەوە، بەڵام فرۆم پێی وایە کە بەخشین شتێکی تەواو جیاوازە وزیاتر پەیوەندی بە هەستە مەعنەوییەکانەوە هەیە ، واتە کاتێک کەسێكمان خۆش دەوێت بەتایبەتی رەگەزی بەرامبەر دەبێت فێربین دوور لە ڕووکەشی و زیادەرەوییەوە هەستە قوڵەکانمانی پێ نیشان بدەین، بەخشین بەشکردن و نیشاندانی زیندووترین شتە لەخۆمان بەوەی بەرامبەر، واتە هەستی خۆشبەختی و رادەی ئیدراک کردن وزانین و رادەی هەستەوەریت بۆ ئەوەی تر نیشان بدەیت بێ ئەوەی بترسیت لەوەی هەڵە لێت تێبگات، ئەمە ئەو پەڕی سەخاوەتە بەرامبەر ئەوانەی خۆشمان دەوێن، بۆ ئەوەی جارێکی تر لە ڕێگای ئێمەوە بە جۆرێکی تر ژیان ببنن و خۆیان سەر لەنوێ بدۆزنەوە.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!