Find anything you need on Yalla

هونەری هەست کردن بە ژیان فێر بە

0

ئا: بینایى شۆرش
لە ئێستادا ژیان کردن بە سوپاسگوزاریەوە یەکێکە لە کلیلەکانی لەش ساغی و بەختەوەری، لە ڕێگەی دەستبەرداربوونت لە ڕابردوو دەتوانیت خۆت رزگار بکەیت لەو هەستانەی کە پێویست ناکات بیریان لێبکەیتەوە و پێیدا تێپەڕ ببیت، هەروەها هەوڵدان بۆ بییر نە کردنەوەو دوودڵی دەربارەی داهاتوو دڵ و هزرت ئازاد دەکات لە ترس و دڵەڕاوکێ. بەڵام بە تیشک خستنە سەر ئێستا و گرنگیدان بەو ساتەی کە تێیدا دەژی تۆ بەڕاستی لە ژیاندا ماویت و ڕێگە بە خۆت دەدەیت کە چێژ لە ژیان وەربگریت و هەستی پێبکەیت بەبێ هیچ ڕێگرییەک .
لە دونیایەکی پڕ لە کێشەو جەنگ و لاساری هیچ شتێک هێندەی هونەری هەست کردن بە ژیان لە و ساتەی دەژیت گرنگتر نییە وە بە دڵنیاییەوە چەند ڕێگەیەک هەیە کە یارمەتیدەر دەبێت لەو ڕێگانەش:
– ڕۆژەکەت بە ئومێدەوە دەست پێبکە : هیچ شتێک هێندەی ئومێد جوان نییە بۆ مرۆڤ بۆیە تا دەتوانی ژیانت پڕ بکە لە ئومێد و هەمیشە بە هیواوە ساتەکانت بە دڵخۆشی بەسەربەرە .
– لەیەک کاتدا گرنگی بە شتێک بدە : لەکاتێکدا ئاوی گوڵەکانت دەدەیت ، کتێب مەخوێنەرەوە یاخود کە کتێب دەخوێنیتەوە گوێ لە مۆسیقا مەگرە و هەروەها کە سەرقاڵی نان خواردنیت مۆبایل بەکارمەهێنە هەمیشە گرنگی بە بابەتێک بدە لەیەک کاتدا و تێکەڵیان مەکە لە ئێستادا هەمووان دەیانەوێت هەموو شتێک ئەنجام بدەن لەیەک کاتدا ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ چێژ وەرنەگرتن لەو کارانەی پێیان هەڵدەستیت.
– ڕێکخستنی کات : زۆر گرنگە کە کاتەکانت ڕێکبخەیت بۆ هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ هەست کردن بە ئارامی وحەوانەو دووبارە ووزە وەرگرتن بۆ ئەنجامدانی کارێکی دواتر .
– چێژ وەربگرە لە ژەمە خۆراکەکانت : بێگومان نان خواردن یەکێکە لە ڕۆتینەکانی مرۆڤ و چێژی خۆی هەیە بۆیە هەمیشە کاتێک نان دەخۆیت هەوڵبدە چێژ لە تامی ببینیت نەوەک خۆت مەشغوڵ بکەیت بە ئەنجامدانی کارێکی ترەوە وەک تەماشاکردنی تەلەفزیۆن .
– چێژ لە ژیان وەربگرە وەک منداڵێک : هیچ شتێک چێژبەخشتر نییە هێندەی کلتوری منداڵان بۆ ژیان کردن لەبەر ئەوەی منداڵان هیچ دوودڵییەکیان نییە بۆ ژیان و هەمیشە بیر لە بەسەر بردنی کاتەکانیان دەکەنەوە بە یاریکردن لەگەڵ هاورڕێکانیان ، تۆش هەوڵبدە وەک منداڵ چێژ لە ساتەکانت ببینیت و تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە چ کارێک بکەیت دڵخۆشت دەکات ، من ناڵێم گرنگی بە کێشەکانت مەدە بەڵام ناشکرێت هەموو کاتەکانت بە بیر کردنەوە لە چارەسەرکردنیان ببەیتە سەر بۆیە دەتوانیت هەنگاو بە هەنگاو چارەسەریان بۆ بدۆزیتەوە وهێندە گەورە و ئاڵۆزیان نەکەیت .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!