Find anything you need on Yalla

هۆکارەکانی نزگرە چین؟

0

هۆکاری توشبوون بەنزگرە ناڕوونە،  بێگومان ئەم رستەیەت زۆر جار بیستووە، بەڵام چەند هۆکارێک دەبێتە هۆی توشبوونت بەنزگرە، بۆ نمونە ئەگەر نزگرەکە کورت بوو واتە چەند خولەکێکی خایاند ئەوا هۆیەکەی نان خواردنە بەخێراییەکی زۆر ولەوانەشە بەهۆی خواردنەوەی زۆر  گەرم  تووشت بێت،  قوتدانی هەوا وگۆڕانی لەناکاوی هەوای ژووریش یەکێکن لەهۆکارەکان.

بەڵام ئەگەر نزگرەکە درێژ خایەن بوو، کە ڕۆژێک یان مانگیک لەوانەشە ساڵێک بخایەنێ،  لەم حاڵەتە هۆکارەکانی ئەمانەن:

  • هەبوونی گرفت لەکۆئەندامی هەرس، وەک هەوکردن.
  • هەبوونی گرفت لەکۆئەندامی هەناسە کە لەوانەیە  ئاماژە بێت بەتووشبوون بە رەبۆ.
  • شۆک بوون وترسان و شڵەژان، شۆکبوونی عاتیفی  یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بەنزگرەی درێژ خایەن.
  • هەندێک جاریش نەخۆشی شەکرە تووشی نزگرەت دەکات.

زۆر جار ئەم جۆرە  واتە نزگرەی درێژ خایەن  دەبێتە هۆی مردن، بۆیە دەبێت  خێرا سەردانی پزیشک بکەیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!