هەشت هۆکاری زانستی بۆنی ناخۆشی ناودەم بزانە.

0

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی

بۆنی ناخۆشی ناودەم یەکێكە لەو دیاردانەی کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی خودی کەسەکە و دەوروبەرەکەشی، وە مرۆڤ توشی شەرمەزاری دەکات، بۆیە زۆربەی خەڵکی هەوڵدەدەن خۆیان ڕزگار بکەن لەو بۆنە.

دروستبوونی ئەم دیاردە نەخوازراوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی تەندروستی، وەهەروەها چەند هۆکارێکی تر کە پەیوەندیان هەیە بە جۆر و کات و چۆنیەتی خواردن لە هەرکەسێك.

لێرەدا ٨ هۆکاری سەرەکی دەخەینە ڕوو،  ئێوە دەتوانن سودی لێوەرگرن بە دوورکەوتنەوە لێیان.

یەکەم: جۆرەکانی خواردن

هەندێك خواردنی وەك سیر و پیاز و هەندێك سەوزەی تر ، دەبنە هۆی ناخۆشکردنی بۆنی ناودەم، هەوڵ بدەن خۆتان بەدوور بگرن لەم خواردنانە پێش ئەوەی بچنە شوێنە گشتیەکان .

دووەم: خراپ پاککردنەوەی ددانەکان

ئەبێت بەشێوەیەکی جوان و دروست ددانەکان پاك بکەیتەوە ، وە پەت “داو” بەکاربهێنیت بۆ دەرهێنانی پاشماوەی خواردنەکان لەژێر ددان، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنە ناخۆشەکەی ناودەم.

سێیەم: توتن و بەرهەمەکانی

جگەرەکێشان و هاوشێوەکانی بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکانی پوك کە بە شێرپەنجە کۆتایی پێدێت، وە نەخۆشیەکانی پوك بۆنی ناودەم زۆر ناخۆش دەکەن، بۆیە پێویستە لە توتن و جگەرە دووربکەوینەوە .

چوارەم: وشکی دەم

وشکبوونەوە و وشك هەڵاتنی ناودەم بە هۆکارێکی تر دادەنرێت بۆ دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لە ناو دەمدا کە حەزی پێناکەیت، بەزۆری لەکاتی خەودا ئەمە ڕوودەدات بە تایبەتیش لای ئەوانەی کە دەمیان ئەکرێتەوە لەو کاتەی خەوتوون.

پێنجەم: هەوکردنی جیوبی لوت

بۆنە ناخۆشەکەی ناودەم یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکان کە هەمیشە بوونی هەیە لەگەڵ هەوکردنی جیوبی لوت، ئەمەش بەهۆی پڕبوونی جیوب بە چڵم کە وا دەکات زۆر بە خێرایی بۆنێکی ناخۆش دروست بێت لە ناودەم.

شەشەم: هەوکردنی دەم و پوک

هەوکردن لە دەم و پوکدا دەبێتە هۆی ناخۆشکردنی بۆنی ناودەم بەهۆی بوونی بەکتریاوە، بۆیە پێویستە غەرغەرە بە ئاو و خوێ بکەی دوای هەر ژەمەنان خواردنێك ئەگەر برینی(قرحە) ناودەمت هەیە، یان هەرهەوکردنێکی پوکەکانت هەیە یان هەر نەشتەرگەریەکت کردووە لە دەم.

حەوتەم: دەرمانی چارەسەری

هەندێك چارەسەری پزیشکی دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم، بۆ نمونە: دەرمان و چارەسەری پەستانی خوێن برینی گەدە، و هتد کە دەبنە هۆی وشک هەڵاتنی ناودەم، وەدوایی بۆنی نادەم ناخۆش دەکەن.

هەشتەم: هەندێك نەخۆشی وەك شەکرە

کەسی توشبوو بە نەخۆشی “شەکرە” هەمیشە دەناڵێنێ بەدەست ناخۆشی بۆنی دەمەوە کە هاوشێوەی بۆنی بۆیەی نینۆکە، هەروەها هەندێك نەخۆشی تریش هەن کە دەبنە هۆی پەیدابوونی بۆنی نەخوازراو لە دەمدا وەكو :

هەوکردنی قورگ، هەوکردنی ئاڵوەکان (اللوزتين) … هتد.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!