Find anything you need on Yalla

هەڵبژارنی جۆری گوڵەکەت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

0

گوڵە باخ

unverdorben jr / shuterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
unverdorben jr / shuterstock

حەزیان لە گەشت و سەرکێشییە. جیاوازی کەلتور و رەسەنایەتییەکان بە تەواوی سەرنجیان  رادەکێشێت. خاوەنی ئەم کەسایەتییانە زۆر متمانەیان بەخۆیانە و گرنگی بە رای کەسانیتر نادەن و بە شێوەیەکی ئاشکرا رای خۆیان لەسەر شتەکان دەڵێن بێ گوێدانە هەستی بەرامبەرەکەیان.

یاسەمین

Sergey Zlobin / shuterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Sergey Zlobin / shuterstock

ئەو ژنانەی حەزیان لە گوڵی یاسەمینە زۆربەی کات دوودڵن، هەمیشە لە شتە شاراوەکان دەترسن و هەمیشە بڕیارەکانیان رەهایە و یەک جاریش بڕیار دەدەن لەسەر شتەکان و هەرگیز پەشیمانیش نابنەوە. کێشەی ئەم جۆرانەش لەوەدایە زۆر بە پەلە بڕیار دەدەن هەندێک جاریش بڕیارەکانیان ئەنجامی خراپی دەبێت

گوڵە مێخەک

sarintra chimphoolsuk / shutterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
sarintra chimphoolsuk / shutterstock

ئەو کەسانەی حەزیان لە گوڵە مێخەکە کەسانی سەقاڵن، هەمیشە بە پەرۆشن بۆ فێربوونی شتی نوێ و بەتایبەتیش زمان. بیرکردنەوەکانیان فەلسەفییانەیە و بە قوڵی و فراوانی بیر لە بابەتەکان دەکەنەوە.

بەیبوون

NADA GIRL / shuterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
NADA GIRL / shuterstock

گوڵی بەیبوون لە جیهاندا سیمولی لێبوردەییە . ئەگەر تۆش حەز لەم گوڵە بچوکە جوانە دەکەیت، ئەوا کەسێکی هەمیشە دەم بە خەندە و پێکەنینیت. لە هەمان کاتدا ئەم گوڵە سیمبولی ئاشتی و خۆشەویستییە. ئەو کەسانەی حەزیان لەم گوڵەیە کەسانێکی بەوەفا و کۆمەڵایەتی و دەم بە خەندەن و هەمیشە هاوڕێیەکی زۆر لە چواردەوریانە.

نێرگز

ozguroral / shuterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ozguroral / shuterstock

لە کەلتوری رۆژهەڵاتیدا نێرگز سیمبوڵی دەوڵەمەندی داهاتی باشە. بەڵام ئەگەر تۆ هەواداری ئەم گوڵەیت دەبێت ئەوە بزانیت کە پارە و سامان هەروا بە ئاسانی بە دەست نایەن و بەرهەمی کار و ماندووبوونی زۆرن. هەربۆیە، هەڵبژاردنی جۆری ئەم گوڵە پێت دەڵێت کە تۆ کەسێکی ئیشکەریت و بە بەردەوام لە هەوڵ و ماندووبوندایت تا ئەوەی حەزت لێیەتی بەدەستی بهێنیت. لە هەمان کاتدا هەوادارانی نێرگز بەوە ناسراون کە کەسانی لەخۆ بایین.

گاردینیا

Balazovic Lubos / shutterstock
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Balazovic Lubos / shutterstock

ئەو کەسانەی حەزیان لە گوڵی گاردینیایە کەسانی دڵپیسن، بە زیرەکییەکانیان ناسراون و هەستی شەشەمیان زۆر بەهێزە. ئەم کەسانە زۆر زوو درک بە درۆ دەکەن هەربۆیە باشتر وایە راستگۆبیت لەگەڵیاندا.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!