Find anything you need on Yalla

ورياى عەدەسەی لاستیکی ڕەنگاوڕەنگ بن!

0

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی

پزیشکە پسپۆڕەکانی چاو ئاگاداری دەدەن سەبارەت بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی عەدەسەی لاستیکی (ڕەنگاوڕەنگ) ، کە لە ئاهەنگەکان لەچاو دەکرێن، بە تایبەت ئاهەنگی هالۆین، چونکە دەبێتە هۆی سوربوونەوە و ئاوسانی چاو .

زۆر جار ئەم عەدەسە لاستیکیە ڕەنگاوڕەنگانە لە شوێنەکانی فرۆشتنی جوانکاری دەفرۆشرێن  یان لە ماڵپەڕە بازاڕییەکان هەتا لە بۆنە و ئاهەنگەکان بەکاربهێنرێن، بەڵام ئەمە بێ هۆشیاری تەندروستی و ڕێنمایی بۆ دروست بەکارهێنانیان زۆر ترسناكە.

پزیشکانی چاو دەڵێن، ئەم عەدەسانە هەرگیز نابێت لەلایەن کەسێك زیاتر بەکاربهێنرێت، یان لەناو ئاوێکی پیس یان ئاوی خواردنەوە هەڵبگیرێت، وەهەروەها نابێت لەکاتی خەوتندا لە چاو بهێڵرێتەوە.

ئەگەر لەم حاڵەتانە دوور نەکەونەوە لەوانەیە پەل بکێشێ بۆکەم بینین ولەدەستدانی بینایی چاوەکان.

کۆمەڵەی پسپۆڕانی بینایی لە بەریتانیا ڕایانگەیاند :  کە زۆربەی ئەندامەکانیان لەم کۆمەڵەیە، بینیویانە کە نەخۆشەکانیان بەدەست کێشەی چاوەوە دەناڵێنن دوای بەکارهێنانی عەدەسەی لاستیکی ڕەنگاوڕەنگ.

ئەو کۆمەڵەيە خەڵکی ئاگادار ئەکاتەوە کە ئەگەر لە ئاهەنگەکاندا ئەم عەدەسانە بەکاردەهێنن، لەژێر سەرپەرشتی پسپۆڕانی تایبەت بە نەخۆشيیەکانی چاو بەکاری بهێنن تا لە زیانەکانی دووربکەونەوە.

بادرۆل حوسێن کە پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری چاوە لە نەخۆشخانەی مۆرفێڵدز بۆ چاو دەڵیت “هەموو ساڵیك لەم جۆرە نەخۆشییە دێنە پێشی و چارەسەریان دەکات، کە كەسانی خوار تەمەن ١٦ ساڵی تێدایە، وبەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی عەدەسەی لاستیکی ڕەنگاوڕەنگەوە توش بوون ” .

ئەو ووتى” هەروەها لە هەندێ حاڵەتدا کاریگەری وێرانکەرى هەیە عەدەسە، کاتێك دەبینین چەند هاوڕێیەك هەمان عەدەسەیان بەکارهێناوە لەنێوان خۆیاندا، هەندێ جار کاتی بەکارهێنانیان بەسەرچووە، وەهەروەها لەناو ئاوی خواردنەوە هەڵیانگرتووە” .

لە درێژەی قسەکانیدا حسێن ڕایگەیاند “نەزانینی بنچینەکانی بەکارهێنانی عەدەسە بەشێوەیەکی تەندروست، تووشی مەترسی زۆر گەورەمان دەکات، کە خراپترینیان لەدەستدانی بینایی چاوەکانە بۆ تاهەتایە.

ئەمە ش چەند رێنماییەكە بۆچۆنیەتی بەكارهێنانی عەدەسەی لاستیکی بە شێوەیەکی تەندروست:

• دڵنیابە لەوەی کە پزیشکی چاو عەدەسەکانی پشکنیوە و دڵنیایی داوە لەسەر بەکارهێنانیان.

• عەدەسەکان بە پاکی بپارێزە بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی کە پزیشك پێت ئەدات.

• عەدەسەکان لە چاوەکانت مەهێڵەوە لەکاتی خەوتندا.

• تەنها خۆت عەدەسەکان بەکاربهێنە و لەگەڵ کەسی تر ئاڵوگۆڕی مەکە.

• مەهێڵە عەدەسەکان بکەونە ناو ئاوی ئاسایی یان پیس، بە تایبەت حەوزی مەلەوان یان دەست شۆر.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!