Find anything you need on Yalla

١٠ هەنگاو بۆ بەدەست هێنانی خەوێکی خۆش لە شەوە گەرمەکانی هاویندا

0

بۆ بەدەستهینانی خەوێکی خۆش و جەوێکی فێنک لە وەرزی هاویندا یەکەم شت  کە بە مێشکی مرۆڤدا دێت ئامیرە ساردکەرەوەکانە، بەڵام ئێمە لە عێراق دەژین و بەدەست کێشەی کەمی کارەباوە دەناڵێنین،  بۆیە کۆمەڵێک بیرۆکەمان بۆ کۆکردونەتەوە تا بتوانن لەو رێگایەوە خەوێکی ئارام بەدەست بهێنن

١ سەرچەفێکی گونجاو هەڵبژێرە

 

دوورکەوەرەوە لە سەرچەفی پۆڵستەر و سرچەفی لۆکەی رەنگ کراوە هەڵبژێرە.

٢. سود لە ساردی ساردکەرەوەکەت ببینە

دەتوانیت سەرچەفەکەت بخەیتە نێو کیسەیەکی نایلۆن( بۆ ئەوەی رەنگ و بۆن) نەگرێت و بیخەیتە نێو ساردکەرەوەکە، بەو شێوەیەش سەرچەفەکە ساردی و شێ وەردەگرێت بۆ ماوەیەکی کاتی.

٣. پانکە بەکار بهێنە

لە جیاتی ئەوەی پانکەی سەقفی بەکاربهێنیت کە هەمان هەوای ناو ژورەکە دەیسوڕێنێتەوە، دەتوانیت پانکەی ستونی دابنێیت کە رووی بەرەو پەنجەرەی ژورەکەبێت.


٤. جامی بەفر

لە هەموو ماڵێکی عێراقیدا جامی بەفر هەیە، یەکێک لەو جامانە بهێنە و لەبەر دەم پانکەکەدا دایبنێ و چێژببینە لە هەوایەکی سروشتی.

٥. بە زیرەکی پەنجەرەکەت بەکاربهێنە

سەرچەفێکی تەڕ بدە لە پەنجەرەکەت و چێژ ببینە لە هەوایی سروشتی.

٦. دەتوانیت قاچەکانت بخەیتە ناو ئاو و هەست بە فێنکی بکەیت، چونکە هەر دە پەنجەی پێ و قولەپێ  چەند خاڵێکی تێدایە بە ئاو فێنکت دەکاتەوە.


٧. بە تەنها بنو


داوای لێبوردن لە هاوسەرەکان دەکەین، بەڵام نوستن بەتەنها پلەی گەرمی لەش دادەگرێت و دوورت دەخاتەوە لە ئارەقکردنەوە و گەرما.

٨. ئاو بخۆرەوە


پێش نوستن پەرداخێک ئاوی سارد بخۆرەوە چونکە ئارەقکردنەوە لە کاتی خەودا توشی وشکبونەوەت دەکات و هەست بە گەرما دەکەیت. (پزیشکان رێنماییت دەکەن بە خواردنەوەی ٨ کوپ ئاو لە رۆژێکدا).

٩. خۆت بشۆ و خۆت فێنک بکەرەوە

خۆشۆرن بە ئاوی سارد دەتبات بەرەو جیهانێکی تر و پلەی گەرمی لەشت بۆ ماوەیەکی زۆر دادەگرێت.

١٠ . روناکییەکان بکوژێنەرەوە


لە هاویندا هەتاو هێندە بەتینە کە هەرگیز پێویستت بە داگیرساندی رووناکی نابێت، بۆیە باشتر وایە رووناکییەکان بکوژێنیتەوە چونکە پلەی گەرمی ناو ماڵ بەرزدەکاتەوە.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!