Find anything you need on Yalla

٣ فێڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی دوای بەربانگ

0

بیهێنە بەرچاوت دانیشتویت و تەماشای زنجیرە درامایەک دەکەیت و لەپڕێکدا هەست بە برسیەتی دەکەیت و حەز دەکەیەت پسکیتێک یان ئایسکرێمێک بخۆیت  _ لە کاتێکدا هێندە نابێت نانت خواردە؟

زۆربەی ئەو هەستانە برسێتی نییە، بەڵکو لە ئەنجامی قەلەقی و فشاری دەرونییەوە دروست دەبێت. لە زۆربەی کاتەکانیشدا ئەو هەستە بەسەرتدا زاڵ دەبێت و بێ بیرکردنەوە بەرەو ساردکەرەوەکە ملی رێ دەگریت.

بۆ ئەو کەسانەی حەز دەکەن کێشی لەشیان دابەزێنن و ئاگاداری سیستمی خۆراکییان بن: نیگەران مەبن زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر کەمێک چاوەڕی بکەیت ئەو هەستە لە ماوەیەکی کورتدا خۆی لەناودەچێت.

بەڵام بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ماوە کورتەدا و نەکەوتنە نێو تەڵەی ئارەزووەکانتەوە، ئەم سێ رێگایە بەکار بهێنە  و زاڵبە بەسەر ئەو ئارەزووانەتدا:

ئەو خواردنانە بخۆ کە بە “خواردنی سەلامەت” ناسراون

بیر لە گێزەر بکەرەوە، زەڵاتە یان پەتاتەی کوڵاو. ئەم خواردنانە سەلامەتن و رێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە و لە هەمان کاتدا رێژەیەکی زۆریش ریشاڵە خۆراکی تێدایە، هەربۆیە کاتێک دەیخۆیت هەست بە تێری دەکەیت و  لە هەمان کاتدا کێشی لەشیشت زیاد ناکات.

کۆنترۆڵی بیرکردنەوە بکە

زۆربەی لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئارەزوی خۆراک لە بیرکردنەوە دێت. ئەگەر لە هەمان کاتدا بیر لە شتێکیتر بکەیتەوە ئەوا ئەوەیانت بیر دەچێتەوە. (ئان سو) – پسپۆڕی دەرونی لە زانکۆی شاژنە ماری لە لەندەن دەڵێت “ئەگەر بتوانیت کۆنترۆڵی ئەو بەشەی مێشکت بکەیت کە ئارەزووەکان دروست دەکات، ئەوا زۆر بە ئاسانی کۆنتۆڵێ ئارەزووە خۆراکییەکانت دەکەیت”.

یارییەک بە مۆبایلەکەت بکە

با وادابنێین کە هەوڵەکانی پێشوت سەرکەوتوو نەبوون و ئێستاش لە پێشوو زیاتر ئارەزووی خۆراک دەکەیت، مۆبایلەکەت هەڵبگرە و یارییەکی زیهنی ئەنجام بدە وەک تێتریس یان ئەنگری بێرد یان هەرشتێکی لەو شێوەیە…

بە پێی توێژینەوەیەکی دەرکەوتووە ژە یاریکردن بە مۆبایل بە رێژەی %١٥ ئارەزووەکانت لە خۆراک کەم دەکاتەوە چونکە “زەحمەتە مێشک بتوانێت لە هەمان کاتدا بیر لە خواردن و لە یاریش بکاتەوە”. CNN

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!