Find anything you need on Yalla

٥ تەکنیکی ئاسان بۆ تاقیکردنەوەی کۆرسی یەکەم

0

پۆڵا رەئوف

هەمووان شەوی تاقیکردنەوە دەخوێنن بەڵام بەیانی وەکو ئەوە وایە کە هەر هیچیان نەخوێندبێت، ئەمانە ٥ رێگەن یارمەتیت دەدەن کە  بەشێوەیەک بخوێنیت تا شتەکانت بکەوێتەوە یاد:

– تەنها لەیەک شوێن مەخوێنە

خوێندن تەنها لە یەک شوێن و یەک ژوور تووشی بێزاریت دەکات، ئەوە بکە ئەڵقەیەک و لەگوێتی بکە، چونكە ئەگەر بە بێتاقەتی سەعی بکەیت هیچت لە یاد نامێنێت، بۆیە جاروبار سوود لە پارک و باخچەکانی گەڕەکەتان وەربگرە، ئەگەر سەرمابوو دەتوانیت بچیتە کتێبخانە یان لەگەڵ هاوڕێکانت بخوێنیت، گرنگ ئەوەیە کە هەستت بە بێزاری کرد شوێنەکەت بگۆڕە.

– یەک کاتژمێر لە بەیانی

ئەگەر هەموو شەو بە ئاگابیت و بخوێنیت بێگومان ناتوانیت بەیانی وبەر لە تاقیکردنەوە کاتژمێرێک بۆ پێداچوونەوە تەرخان بکەیت، بۆیە هەرلە ئێستاوە دڵنیابە ئەگەر کاتژمێر ٦ی بەیانی پێداچوونەوە نەکەیت هیچت لەیاد نامینێت.

– واز لە قەڵەمی هایلایتەر بهێنە

هەندێک کەس هەن زۆر بایەخ بە ڕستە و بڕگە و خاڵی گرنگ دەدەن بە جۆرێک هێل بە ژێر سەرجەم ڕستەکان دادێنن، بەڵام ئەمە تەنها مێشکت پەرتەوازە دەکات و فشارت دەخاتە سەر، لەبری ئەمە هەوڵبدە بەشێوەیەکی گشتی لەبابەتەکان تێبگەیت و قەڵەمی هایلایتەری ڕەنگاو ڕەنگ بۆ پێناسە و خاڵ و ژماردن بەکاربهێنە.

– ئاو و میوە

پێویستت بە برێکی زۆر ئاو هەیە لەکاتی خوێندن، چونکە مێشک پێویستی بە ئاو هەیە، بەڵام ئەگەر حەزت بە ئاو خواردنەوە نییە دەتوانیت لەتە میوە بخەیتە ناو ئاوەکەت و دەم نادەمێک قومێکی لێ بخۆیتەوە، ئەمە دڵت خۆش دەکات وچالاکتریشت دەکاتەوە.

– وەکو قوتابی بخوێنە بەڵام وەکو مامۆستا بیربکەوە

واتە وەکو قوتابی زانیارییەکان لەبەربکە، بەڵام کاتێک بییر لە جۆری پرسیارەکان دەکەیتەوە ئەوا وەکو مامۆستایەک بیربکەوە، ئەمە وادەکات بزانیت تەرکیز لەسەر کامە بابەت زیاتر دەکەیت و وردتر زانیارییەکان دەخوێنیتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!