Find anything you need on Yalla

٥ خوکەسە سەرکەوتووەکان بەر لە نوستن ئەنجامی دەدەن

0

هەمیشە چاوێکمان لەسەر کەسە سەرکەوتووەکان و ئەزمونەکانیانە لە ژیاندا، بێگومان ئەوانیش ژیانی خۆیان لەسەر چەند بنەمایەک ڕێکخستووە کە ئەمڕۆ و سبەی لەخۆ دەگرێت.

بە پێی ماڵپەڕێ تایمس ئەنجامدانی چەند کارێکی سادە پێش نوستن  کاریگەریی بەسەر میزاج و ئاستی وزە و تەنانەت بەدەست هێنانی خەوێکی ئارامیشەوە دەبێت، هەر ئەمەشە کەسە سەرکەوتووەکان لە ژیاندا ئەنجامی دەدەن، چونکە لەوە تێدەگەن کە سەرەتا و کۆتایی سەرکەوتنەکانیان پەیوەستە بە ڕیکخستنی ژیان و ئەو پەیڕەو و پلانانەی کە دایدەڕیژن بۆ بەرەوپێشچونیان.

١ خوێندنەوە

شارەزایان هاوڕان لەسەر ئەوەی کەسانی سەرکەوتوو پێش نوستن پەڕتوک  دەخوێننەوە. مایکل کێر، شارەزای کاری نێودەوڵەتی و نووسەر، دەڵێت “سەرکردە و بزنسمانە  بەناوبانگەکانی جیهان کاتەکانی  پێش خەویان بۆ خوێندنەوە تەرخان کردووە. بابەتی خوێندنەوەکانیش تەنها لەسەر بابەتی کار و بزنس نەوەستاون، بەڵکو چەندەها جۆری دیکەی وەک چیرۆک و فەلسەفە لەخۆی دەگرێت،  چونکە پێیان وایە  خوێندنەوە دەبێتە هۆی داهێنانی زیاتر و فراوانکردنی ئاستی بیرکردنەوەیان لە ژیاندا.

٢. لەگەڵ خێزانەکانیاندا کات بەسەر دەبەن

ڕەنگە زۆریک هەمیشە وا خۆیان دەربخەن کاتیان نییە، تەنانەت بۆ چەند خولەکێکیش لەگەڵ خێزانەکانیاندا دانانیشن. لەم بارەیەوە مایکڵ وود وۆرد،   دەڵیت “ئەمە دیاردەیەکی زۆر بەربڵاوە لە نیو کۆمەڵگادا، دەزانم هەمووان لە هەمان کاتدا ناچنە نێو جێگا و ماوەیەکی زۆرتان نییە بۆ ئەوەی پێکەوەبن، بەڵام پێدانی چەند خولەکێک بۆ یەکتر بەر لە نوستن و گفتوگۆ کردن دەربارەی چۆنێتی بەسەربردنی ڕۆژەکەتان کارێکی نایابە کە ئەنجامی بدەن”.

٣. سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆت تۆمار بکە و  نەخشەی سەرکەوتنەکانی بەیانیت بکێشە

کێر دەڵێت زۆرێک لە کەسە سەرکەوتووەکان پێش ئەوەی بنوون ئەو کارە باشانەی لە ڕۆژدا ئەنجامیان داوە و ئەو کارانەی چاوەڕێ دەکەن سبەینێ سەرکەتنی تێدا بەدەست بهێنن دەینوسن. ئێوەش دەتوانن تەنها ٣ خاڵ لەو کارانەی کە لەڕۆژدا بە سەرکەوتووی ئەنجامتان داوە و ٣ خاڵ کە چاوەڕی دەکەن سبەی بە تەواوی ئەنجامی بدەن بنوسن، چونکە ئەمە واتان لێدەکات کە هەوڵی زیاتر بدەن و هانتان  دەدات بۆ کاری باشتر.

٤. تێڕامان دەکەن

بە پێی گوتەی دەیل کورۆ، راهێنەری پیشەیی لە نیو یۆرک،  باشترین کار پێش نوستن تێڕامانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک، ئەمەش وا دەکات جەستە و مێشکت بحەسێنەوە.

٥. هیچ کارێک ئەنجام نادەن بەر لە نوستن

دکتۆر مایکل وروارد، سایکۆلۆژیستی رێکخراوەیی و نووسەری پەڕتوکی “پلانی تۆ”  دەڵیت “کەسە سەرکەوتوەکان هیچ کاتێک کاری ڕۆژانەیان لە شەودا و پێش نوستن ئەنجام نادەن، وەک تەماشاکردنی ئیمەیڵ و ئەو کارانەی کە لەسەریان کەڵەکە بووە. مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بە تەواوی دوربکەونەوە لە کەشی کار و مێشکیان ئامادە بکەن بۆ نوستن تا بتوانن ڕۆژی دواتر بە وزەیەکی نوێ و لەشێکی ئارامەوە دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!