Find anything you need on Yalla

٥ دەوڵەمەندەکەی جیهان بناسە

0

لە دنیایەکی پڕ لە چیرۆکی سەرسوڕهێنەری سەرکەوتندا، زۆربەی کات سەرکەوتنەکان بە بەها پارەییەکانیان دەخەملێنرێن، هەر بۆیە ساڵانە گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە دیاریکردنی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان و سەرمایەکانیان.
بۆ ساڵی ٢٠١٧ پێگەی Forbes کە باوەڕپێکراوترین پێگەیە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهانی دیاری کردووە کە ٥ دەوڵەمەندترینیان ئەمانەن:
١-Bill Gates: خاوەنی گەورەترین دەزگای خێرخوازییە لە جیهان، هەروەها کار دەکات لە دژی نەخۆشی مەلاریا و هاندانی کوتانی منداڵان لە وڵاتە هەژارە ئەفریقاییەکان، سەرمایەکەی ٨٦ ملیارد دۆلارە، سەرۆکی کۆمپانیای (Microsoft)ە بەڵام تەنها خاوەنی ٢،٣٪ ئەم کۆمپانیایەیە، جگە لەمەش لە چەندین کۆمپانیای جیاوازدا سەرمایەی هەیە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٢-warren buffett: خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە هونەر و زانستدا هەروەها ماستەریشی هەیە لە زانستدا، تا ئێستا نزیکەی ٢٨،٥ ملیارد دۆلاری بەخشیوە لە کارە خێرخوازییەکاندا، بە یەکێک لە سەرکەوتوترین سەرمایەدارەکان دادەنرێت، لە زۆر کۆمپانیادا پشکی هەیە بەڵام بەناوبانگە با بەڕێوەبردنی گروپی کۆمپانیاکانی Berkshire Hathaway، سەرمایەکەی ٧٥،٦ ملیارد دۆلارە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٣-Jeff Bezos: سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆنە کە گەورەترین بازاڕی ئۆنلاینە لە دنیادا، خاوەنی ١٧٪ پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە، جگە لەمە کۆمپانیایەکی هەیە بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان بە ناوی blue origin، لە ساڵی ٢٠١٣ پێگەی بەناوبانگی Washngton post ئەمریکی بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار کڕی، سەرمایەکەی ٧٢،٨ ملیارد دۆلارە و تەمەنی ٥٣ ساڵە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٤-Amancio Ortega: سەرمایەدارێکی ئیسپانییە، دەوڵەمەندترین کەسە لە ئەوروپا، سەرمایەکەی ٧١،٣ ملیارد دۆلارە و تەمەنی ٨٠ ساڵە، لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆمپانیای بەناوبانگی inditex یان بۆ جل و بەرگی مۆدێل دامەزراند کە ئێستا نزیکەی ٧٢٠٠ لقیان هەیە لە سەرانسەری دنیادا، Amancio خاوەنی ٥٩٪ پشکەکانی ئەم کۆمپانیایەیە، داهاتی ساڵانەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٥-Mark Zuckerberg: لەگەڵ ئەوەی کە تەنها تەمەنی ٣٢ ساڵە بەڵام سەرمایەکەی ٥٦ ملیارد دۆلارە کە ئەمەش دەتوانی بڵێی شتێکی خەیاڵییە کەسێک لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەست بکات بە کار و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئەم سەرمایەی هەبێت،هیچ بڕوانامەیەکی نییە لە زانکۆی هارڤەرد بووە و نەیتوانیوە تەواوی بکات،مارک دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە کە ئێستا ١،٢٨ ملیارد بەکارهێنەری هەیە
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!