Find anything you need on Yalla

٧ ئامۆژگاری بۆ خەوێکی خۆش

0

ریچارد وایسمان، وەک دەروونناسێکی بەریتانی لە جیهاندا بەوە بەناوبانگە کە چەندین بابەتی دەروونناسی نامۆی وروژاندووە و لە رێگەی کتێب و کەناڵی یوتیوبەکەیەوە زانیاریەکانی دەگەیەنێت. ئێمە دەزانین کە چەندین کەس هەن کە لێکۆڵێنەوەیان لەسەر ئەوە کردووە کە لە دوای رۆژێکی دوور و درێژ و ماندوو، چۆن بتوانیت خەوێکی ئارام بکەیت و بەیانی بە چالاکی خەبەرت بێتەوە.

ریچارد چەند ساڵێک لەمەوبەر راپرسییەکی لەسەر چۆنێتی ژیانی ئەو خەڵکانە کردووە کە بە باشی دەخەون و بەیانیان بە چالاکی بەخەبەر دێن. ئەنجامی راپرسییەکە دەری دەخات کە زۆر بە ئاسانی دەتوانین خەوێکی باشمان هەبێت، و ریچارد بە چەند تەکنیکێک ئنجامی راپرسییەکە دەخاتە روو.

  1. کاتێک چاومان بەر رووناکی دەکەوێت، مێشک بڕێکی کەمتر لە هۆڕمۆنی مێلاتۆنین دروست دەکات کە یارمەتی خەوتن دەدات. ئەو رووناکییانەی دەکەونە کۆتایی شەبەنگی رووناکییەوە، کە زیاتر رەنگی شینن، کە زیاتر بەخەبەرت دێنن؛ کە لە شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەردا هەیە. هەوڵ بدە کە دوو کاتژمێر پێش نووستن ئەم ئامێرانە بەکارنەهێنیت، یاخود ئەگەر بەکارتهێنان، هەوڵبدە رووناکیەکەی کەم بکەیتەوە یاخود چاویلکەیەک بەکاربهێنە کە رێگری لە تیشکی شین بکات.
  2. پێش ئەوەی بخەویت، گەرمی لەشت دادەبەزێت. و ئەگەر پێش چوونە ناو جێگە خۆت بشۆریت، لە کاتی خۆ شۆردندا گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە و لە دوای تەواو بوونت، زۆر بە خێرایی گەرمی لەشت دادەبەزێت و ئاماژە دەدات بە مێشک کە کاتی خەوە.
  3. هەرچەندە ئەگەر پێش نووستن خواردنەوە کحولییەکان بخۆیتەوە، زوتر خەوت لێدەکەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا خەوت لێدەزڕێنێت و ئەگەری پرخە و خەوی ناخۆش زیاتر دەکات. لەبەر ئەوە پێش نووستن خواردنەوە کحولییەکان مەخۆننەوە.
  4. هەڵسووکەوتی کەسەکان، هەستەکانیان دەردەخەن. بۆ نمونە، پێکەنین دڵخۆشت دەکات و کاتێک دەموچاوت توڕە دەردەکەوێت، هەست بە دڵ ناخۆشی دەکەیت. لەبەر ئەوە، ئەگەر پێش نووستن فێڵ لە خۆت بکەیت و بیر لەوە بکەیتەوە کە چەند هیلاکیت و چەند پێویستت بە ئیسراحەت هەیە، زووتر خەوت لێدەکەوێت.
  5. ئەگەر هاتوو لە ٢٠ خولەک زیاتر لە ناو جێگە مایتەوە و خەوت لێنەکەوت، هەوڵ بدە خۆت بە شتێکەوە مەشغوڵ بکەیت کە زۆر پێویستی بە بەکارهێنانی مێشک نییە. تا هیلاک دەبیت و خەوت دێت. و دەتوانی ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە بە درێژایی شەو ئەگەر هەر خەوت لێنەکەوت.
  6. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو جێگە بوویت و خەوت لێنەکەوت، هەوڵ بدە مێشکی خۆت بەوەوە هیلاک نەکەیت، لەبەر ئەوەی مێشکمان چەند پێویستی بە نووستن هەیە، ئەوەندەش پێویستمان بەوە هەیە کە لە ناو جێگەکە پاڵبکەوین و ئیسراحەت بکەین.
  7. چەند لێکۆڵینەوە و کتێبێک لە پێش شۆڕشی پیشەسازییەوە ئەوە دەردەخەن کە خەڵک بە پچڕ پچڕ لە شەودا خەوتون. بۆ نمونە، بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر نوستوون و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەخەبەر بوون و دواتر بۆ ٤ کاتژمێری دیکە نوستوونەتەوە. ئەو کاتژمێرەی کە بەخەبەریش بوون بە کتێب خوێندنەوە و گفتوگۆکردن و بیرکردنەوە و سێکس کردن بەسەریان بردووە. و چەند لێکۆڵینەوەیەکی تازەش ئەوە دەردەخەن کە خەوی پچڕ پچڕ شێوازێکی نوستنی سروشتییە و بۆ مێشک بەسودە، چونکە لەو ماوەیەی کە بەخەبەریت، مێشکت هۆڕمۆنی پرۆلاکتین دەردەکات کە ئاماژەیە بەوەی کە دڵخۆشیت.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!