Find anything you need on Yalla

٧ شت کە دەبێت ڕۆژانە ئەنجامی بدەیت پێش کۆتایی هاتنی کارەکانت

0

 

پێدەچێت کاتژمێری کۆتایی کاریگەریی گەورەی هەبێت لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارکردنت لە ڕۆژی دتواتردا، هەربۆیە گرنگە ڕۆتینێکت هەبێت کە کە ڕۆژانە ئەنجامی بدەیت تا کاریگەریی ئەرێنی هەبێت بەسەر کارەکانی بەیانیتەوە. لین تایلەر، پسپۆڕی لە بواری کارکردندا دەڵێت “ئەو شێوازەی کە ڕۆژی کارکردنەکەتی پێ تەواودەکەیت بێئەندازە گرنگە، چونکە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر کارەکانی بەیانیت”.

 

ئەمانەش لە گرنگترین ئەو کارانەن کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت لە کۆتایی ڕۆژی کارەکەتدا

١. پێداچونەوە بۆ خشتەی کارەکانی ڕۆژی دواترت بکە

بزانە سبەی چەند کار و کۆبوونەوە و پیوەندی گرنگت هەیە کە دەبێت ئەنجامی بدەیت و بە جۆرێک کارەکانی بەیانیت ڕێکبخە کە ئەو کارانەی لەمڕۆدا ماونەتەوە بتوانیت لە بەیانیدا جێگایانبکەیتوە و کاریان لەسەر بکەیت. دەیڤد شێندلەر پسۆر لە بواری دامەزراندندا دەڵێت “هەندێک کەس پێیان خۆشە خشتەی کارەکانی بەیانییان ببینن هەر بۆیە هەڵدەستت بە دانانی خشتیەک کە لەبەرچاویاندابێت و کاری لەسەر بکەن”.

٢. لەگە بەڕێوبەر و هاوکارەکەتدا قسە بکە

هەوڵ بدە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت قسە بکە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە و پێشنیارەکانت و لەگەڵ هاوپیشەکانتداگفتوگۆیەک ئەنجامبدە تا دڵنیابیت لەو کارانەی کە ئەنجامیان دەدەیت پێش بەجێهێشتنی شوێنی کارەکەت و وای دابنێ کە ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ دڵنیابوونەوە لە وادەی ڕادەستکردنی کارەکەت.

٣. ئەو کارانە بکە کە پێویستی بە پەیوەندی تەلەفۆن نییە

لە کۆتایی ڕۆژی کارکردندا، باشتر وایە ئەو کارانە بکەیت کە زیاتر پەیوەندییان بە فایل و کاغەزەوە هەیە و پێویستییان بە پەیوەندی تەلەفۆنیی نیە. لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا هەوڵ بدە ئەو کەس و لایەنانە دیاریبکە کە دەبێت لە ڕۆژی دواتردا پەیوەندییان پێوە بکەیت.

٤. بیرلە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆت بکەرەوە

زۆرێک لە ئێمە بڕوا ناکات کە کاری تەواو بووە ڕاستەوخۆ پاش تەواوبوونی کارەکەی دەڕوات، بەڵام شێندلەر پێمان دەڵێت باشتر وایە بیر لەو کارانە بکەینەوە کە لەمڕۆدا ئەنجاممان داون و دڵنیابینەوە لەوەی دەستکەوتەکانمان چیبوون ئەوەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر کارەکانی بەیانیمان.

٥. سێ لەو دەسکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەستت هێناون تۆماریان بکە

پسپۆڕان ڕینماییمان دەکەن بە نوسینی سێ لەو دەسکەوتانەی کە ئەمڕۆ بەدەستمان هێناون ئەگەر زۆر سادەش بن، ئەمەش بە یەکێک لە ڕێگا سەرکەوتووەکان دادەندرێت کە کاریگەری دەبێت کەسایەتی تۆوە. ئەم کارەش تەنها بە بیرکردنەوە نابێت، بەڵکو دەبێت بینوسیت.

 

٦. ماڵئاوایی لە هاوکارەکانت بکە

دروستکردنی ڕۆتین و کەشوهەوایەکی تەندروست لە شوێنی کارەکەتدا و دروستبوونی پەیوەندی پتەو لەگەڵ هاوپیشەکانتدا وات لێدەکات کە زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت و ئارەزوت هەبێت بۆ کارەکەت. لەو کارە گرنگانەش کە وات لێدەکات پەیوەندییەکی پتەوت هەبێت لەگەڵ هاوکارەکانت ماڵئاواییکردن لە هاوکارکانت.

٧. تەلەفۆنی کارەکەت دابخە

هەرگیز ترستان نەبێت لە وەستاندنی زەنگی ئاگادارکردنەوی ئیمەیڵ و لە تەلەفۆنەکانتاندا لە پاش کۆتاییهاتنی کار،بەڵام دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە هاوکارەکانت بزانن چی کاتێک بەردەست دەبیت بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن بۆ کارێکی گرنگ. زۆر گرنگە کە کاتی دیاریکراوت هەبێت لەگەڵ خێزان و هاوڕیکانتدا بەسەری بەریت لە دەرەوەی کەشی کارەکەت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!