Find anything you need on Yalla

٨ داهێنان کە جیهانیان گۆڕی

0

لە پاسکیلەوە بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل، مرۆڤ هەرگیز نەوەستاوە لە داهێنانی ئەو ئامێرانەی کە ژیانی ئاسان دەکات. هەندێک لەو داهێنانانە بوونەتە هۆی بەرەو پێشچوونی مرۆڤایەتی و گەیشتننی تەکنەلۆجیا بەم رۆژە، لە گرنگترین ئەو داهێنانە:

١. قیبلەنما

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پێش قیبلەنما، ئەستێرەکان تاکە رێگەی دیاریکردنی ئاڕاستەکان بوون لە گەشتەکاندا. دوای داهێنانی قیبلەنما لە لایەن چینییەکانەوە لە سەدەی نۆیەمدا، خەڵکی توانی هێزی کارۆموگناتیزی بەکاربهێنێت بۆ دیاریکردنی پێگەکانیان و ئاڕاستەی گەشتەکانیان.

٢. بزوێنەری بەکاربردنی ناوخۆیی

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 دروستکردنی بزوێنەر لەم دواییانەدا لە سەدەی ١٩ دەرکەوت و ئەوەش بووە هۆی گەیشتن بە  سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی. بزوێنەرەکە غازی گەرم بەکاردەهێنێت کە لە سوتانی نەوتەوە دروست دەبێت و ئەمەش سەرەتای داهێنانی ئۆتۆمبیل و فرۆکە بوو.

٣. کۆمپیوتەر

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

یەکەمین کەس بیرۆکەی داهێنانی کمپیوتەری ئاشکراکرد زانای ئینگلیزی “چارلز باباج” بوو، هەر بۆیە لە ئێستادا بە “باوکی کۆمیوتەر” دادەنرێت، بەڵام ئەو کەسەی بنەما سەرەکییەکانی کۆمپیوتەری داهێنا زانای بەناوبانگ (ئالان تۆرینگ) بوو.

٤. پەنسلین

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پەنسلین بریتییە لە  ڤاکسین (کوتان) و دژە بەکتریا کە بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێژەیەکی زۆر بەکتریا کە دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤدا. پەنسلین لە لایەن زانای سکۆتلەندی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ “ئەلیکساندەر فلیمینگ”ەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا دۆزرایەوە، کاتێک ئەم مادەیەی لە جۆرێک لە کەڕوەکاندا دۆزییەوە.

٥. ويل

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

مێژووی دروستکردنی پاسکیل دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زایین. لە سەرەتادا بە مەبەستی کشتوکاڵی و گواستنەوەی سەرچاوە خۆراکییەکان بەکار دەهێنرا، بەڵام لەم رۆژگارەدا پاسکیل بۆ زیاتر لە هۆکارێک بەکاردێت.

٦. گڵۆپ

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چاکەی ئەم داهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنەری بەناوبانگ “تۆماس ئەدیسۆن”، کە بە داهێنەری سەرەکی گڵۆپ و رووناکی ناسراوە. “ئەدیسۆن” دوای سەدان شکست، لە کۆتاییدا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە داهێنانەکەیدا، هەر بۆیە بە نمونەی کۆڵنەدان و سەرکەوتن دادەنرێت لە جیهانی ئەمڕۆدا.

٧. تەلەفۆن و مۆبایل

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

یەکەم ئامێری تەلەفۆن لە ساڵی ١٨٧٦دا دروستکرا پاش سەرکەوتنی زانا “ئەلیکساندەر گراهام بێڵ” لە داهێنانی یەکەم نمونەی راستەقینەی ئەم ئامێرە بە هاوکاری زانای بەناوبانگ “تۆماس واتسۆن”. داهێنانی تەلەفۆن هەنگاوێکی نوێ بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆجیادا لەو سەردەمەوە هەتا ئێستا.

٨. ئینتەرنێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چاکەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئاسان بەدەست گەیشتنی زانیاری لە ماڵپەرە جیهانییانەوە دەگەڕێتەوە بۆ زانای کۆمپیوتەری بەریتانیی “تیم بەرنێرس لی” لە ساڵی ١٩٨٩دا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!