٨ شوێنی پیرۆزی ئایینەکان لە کوردستان کە شایەنی سەردانی کردنن (بەشی دووەم)

0

ئامادەکردنی : لێڤی کلانسی
وەرگێڕانی : داستان محمد
بەشی دووەم

لێڤی کلانسی کە دانیشتوویەکی بیانی هەرێمی کوردستانە بە زمانی ئینگلیزی بابەتێکی دەربارەی چەند مەزارگە و شوێنێکی ئایینی لە کوردستان بڵاو کردۆتەوە کە بە شایەنی ئەوەی دەزانێت سەردانیان بکرێت.

لێڤی پێی وایە هەشت شوێنی پیرۆز لە کوردستان هەیە کە پێویستە سەردانیان بکەیت، بۆ ئەوەی لە بایەخی لایەنی ڕۆحی زۆرینەی موسڵمان و یەزیدی و ئاشووری و کلدان و سریان و کەمینەکانی دیکە کە کوردستان نیشتیمانی دێرینی پیرۆزیانە تێبگەیت.

٥- مزگەوتی جەلیل خەیات

ساڵی 2007 تەواو بووەو گەورەترین مزگەوتی ناو هەولێرە، لەژێر سەرپەرشتی جەلیل خەیات دەست بە دروستکردنی کراوە و شوێنی نزیکەی 2000 نوێژکەری تێدا دەبێتەوە، لە ساڵی 2005 جەلیل خەیات کۆچی دوایی کرد و کوڕەکانی کارە ماوەکانی مزگەوتەکەیان تەواو كرد.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

شێوەی ئەم مزگەوتە تێکەڵەیەکە لە شێوەی مزگەوتی محمد عەلی لە قاهیرە و مزگەوتی شین لە ئەستەنبوڵ.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

مەولود بۆنەیەکی زۆر تایبەتی موسڵمانانە ، لەو ڕۆژەدا مزگەوت دەبێتە جێگای ئامادەبووانی ئەم بۆنەیە ، پیاوان لە هۆڵی گەورە و ژنانیش لە هۆڵی بچووکی مزگەوت یادەکە دەکەنەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦- مەزارگەی دانیاڵ

ئەم مەزارگەیە لە کەرکووک بە مەزارگەی دانیاڵ پێغەمبەر ناسراوە، بۆ چەندان سەدە ئەم شوێنە سەنتەری کۆبوونەوەی یەهوودی و کریستیان و موسڵمانان بووە، لە ئێستاشدا مەزارگەکە دەکەوێتە ناو مزگەوتێکەوە و لەلایەن شێخ فاروقەوە چاودێری دەکرێت و ئەم کارەشی لە باب و باپیریانەوە بۆ ماوەتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

مەزارگەکە شوێنێکی دیارە لە قەڵای کەرکووک و داستانی ناوچەکە دەگێڕنەوە شوێنەکە لەلایەن نەبوخەزنەسر بە کۆیلە یەهوودیەکان درووست کراوە.

لە تەنیشت گۆڕی پێغەمبەر دانیالەوە چەندان گۆڕی دیکەش دەبیندرێن کە دەڵێن هی کەسانێکن کە لە پەرتووکی دانیالدا ناویان هاتووە لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی نەبوخە زنەسردا.
باشترین کات بۆ سەردانی مەزارەگە كە ڕۆژانی هەینییە کە شێخ فاروق بەگەرم و گوڕی بەخێرهاتنی ئەو کەسانە دەکات کە سەردانی شوێنەکە دەکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٧- مەزارگەی هیران

مەزارگەکە دەکەوێتە گوندی هیران لە پارێزگای هەولێر، بریتیە لە ژمارەیەک گۆڕی لە بەرد دروستکراو لە ناو چەند ئەشکەوتێکدا بە شێوەیەکی بازنەیی و گۆڕەکان مەزاری چەند ڕێبەرێکی سۆفیگەرین، لە زۆربەی بۆنە ئاینییەکاندا پەیڕەوانی سۆفیگەرێتی دێنە مەزارگەکە و لە زۆربەی ڕۆژەکانی دیکەی ساڵیشدا سەردانی دەکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لەناو ئەشکەوتەکاندا ژمارەیەکی زۆر سندوق هەن، هەروەها لە گشت شوێنێکی مەزارگەکە پەڕۆی هەڵواسراو هەیە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر بەرد و زیخی بچووک هەن کە دەخرێنە نێو کون و بنمیچەکانی کێلی گۆڕەکان کە ئەمەش بە پێی بیر و بۆچوونی ئەو کەسانەی سەردانی مەزارگەکە دەکەن شێوازێکە بۆ هاتنە دی ئاواتەکانیان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٨- دێری ماربینا قادیشۆ

دەکەوێتە گوندی کریستیان نشینی ئەرمۆتە لە شاری کۆیە ، دێرەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 364 زایینی لەسەر دەستی قەشە بەنهام و پەیڕەوانی بنیاد نراوە ، بەڵێ‌م لە ساڵی 1988 شوێنەکە وێران کراوە بە هۆی شاڵاوەکانی جینۆسایدی سەدام حوسێنەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ساڵی 1996 جارێکی دیکە کۆمەڵگای کریستیانی ناوچەکە کڵێساکەیان ئاوەدان کردەوە، پارکێکی گەورە لە تەنیشتی کڵێساکە هەیە بۆ ئەوکەسانەی سەردانی شوێنەکە دەکەن ، هەروەها لە ناو کڵێساکە چەندان شوێنی تاریک و ڕێڕەوی پێچاوپێچ تایبەت کراوە بۆ نزا و پاڕانەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وێنەکان لە ماڵپەڕی کوردستان 24 بەشی ئینگلیزی / لێڤی کلانسی وەرگیراون

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!