Find anything you need on Yalla

٩ هەنگاو بۆ ئەوەی ١٠ ساڵ بچووکتر دەرکەویت!

0

ئەگەر دەتەوێت گەنجتر لەتەمەنی ڕاستەقینەت دەربکەویت، هەوڵبدە لەبری بۆتۆکس و نەشتەرگەری بەشێوەی سروشتی و تەندروست پێست وڕوخسارت بپارێزیت، ئەگەر بابەتە کە بەلاتەوە گرنگە ئەم ٩ خاڵە بە وردی بخوێنەوە:
١-لە خواردنی ناو قووتوو دووربکەوە، ئەگەر کەسێکی دەوڵەمدنیشی ئەوا خواردنی ئۆرگانیک یان سرووشتی بخۆ.  هەوڵبدە بە ڕیژەیەکی گونجاو پرۆتین بخۆیت و لە هەموو شتێکی سورکراوە دووربکەوە جا چ گۆشت بێت یان پەتاتە و لەبری  ئەوە شتی کوڵاو بخۆ.
٢-ماسی زۆر بخۆ بەتایبەتی سالمون و ئەو میوانە بخۆ کە ڕەنگیان سوورە وەکو : شیلێگ و تو و شاتو و سێو و تەماتە.
٣-لە خواردنەوە کحولییەکان و کافایین و جگەرە کێشان دووربکەوە و، لەبری ئەمە چای گژو گیا یان چای سەوز بخۆوە. ئەگەر هەر نەتوانی لە کافایین دووربکەویتەوە دەبێت چای و قاوە زۆر کەم بکەیتەوە.
٤-بەهیچ شێوەیەک نابێت خۆر لێت بدات، ئەگەر ناچاریش بوویت بچیتە بەر هەتاو ئەوا دەبێ دەموچاوت بپارێزیت و کرێمی دژە خۆر بەکاربێنیت، تەنها ئەوەندە نا بێگومان دەبێت کڵاو و چاوێلکەی هەتاویش بەکاربێنیت.
٥-دەبێ دوای ٢٥ ساڵی ئەو کرێمانە بەکار بێنیت کە کۆلاجینیان تێدایە و هەموو شەوێکیش کرێمی دژە لۆچ بۆ ژێر چاو و دەموو چاویشت بەکار بێنە.
٦- ڕۆژانە ٨  پەرداخ ئاو بخۆوە.
٧-خواردنی شیر و هەنگوین یەکێکە لەو شتانەی وادەکات گەنج دەربکەویت، بۆیە دەتوانیت برسییەتی خۆت بەم دوو شتە بشکێنیت.
٨-ڕۆژانە ٨ کاژتژمێر بنوو و بەهیچ شێوەیەک لەم ماوەیە کەمتر مەنوو .
٩-هەوڵبدە کە خۆت توڕە نەکەیت چونکە توڕەیی ماسولکەکانی دەموچاوت گرژدەکات و زۆر ئاسانتر لۆچت بۆ پەیدا دەبێت و، ئاشکرا دیارە کەسانی گرژ و مۆن دەمووچاویان لۆچی زیاترە لەخەڵکانی تر.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!