Find anything you need on Yalla

پاش ٢٠ ساڵ منداڵ لە کارگەکاندا دەپیتێندرێت

0

پاش بەرەو پێشچوونی زانست و ئامێر و کەرەستە پزیشکییەکان، پێدەچێت ئیتر لایەنی تەندروستی و وەچەخستنەوە پێ بنێتەوە سەردەمێکی نوێوە.

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا لە زانکۆی ستانفۆرد زانایان ئەوەیان خستە روو کە لە پاش بیست ساڵ دەکرێت لە ناو کارگەدا منداڵ بەرهەم بهێنرێت، ئەمەش مشتومڕی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا کە بە جۆرێک هەندێک پەسەندیان کرد و بە بەرەو پێشچونی زانست ناویان برد، لە کاتێکدا هەندێکیتر رەتیانکردەوە و بە کۆتایی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ناویان برد.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە مرۆڤ دەتوانێ بە بێ ئەنجامدانی کاری سێکسی وەچە بخاتەوە، ئەمەش لە رێگای دروستکردنی ئەو کارگانەوە کە تایبەت دروست دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.

گرێلی کە خاوەنی بیرۆەکەکەیە سەبارەت بە پرۆسەی دروستبوونی منداڵ بەو شێوازە گوتی “نمونەیەک لە تۆوی پیاوەکە و  پێست و هێلکەی ژنەکە وەردەگیرێت و دواتر کرداری پیتاندن لە نێوانیادا دەکەن و ئەوانەش وەلا دەنرێن کە لە داهاتوودا ئەگەری نەخۆشکەوتنیان هەیە، ئەمەش مەزنترین بەرەو پێشچونە لە بواری پزیشکیدا کە تا ئێستا کرابێت، چونکە دەکرێت منداڵ پێش پیتاندنی چارەنوسی دیاری بکرێت”.

شایەنی باسە هەندێک ئەم بەرەو پێشچوونە زانستییە بە هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە قەڵەم دەدەن، چونکە هەروەک خۆی دەڵێت “ئەمە دەبێتە کۆتایی سێکس و  ئایندەی زۆربوونی مرۆڤ”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!