پشیلەیەکى لە مردن رزگارکرد

0

ئا: شاوين نوزاد

“بەشدار محمد گە” گەنجێکى دانیشتووى قەزاى کۆیەیە، تەمەنى 28 ساڵە و پیشەى پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەیە لە زانکۆى کۆیە، ئەم گەنجە چیرۆکى ئەم پشیلەیە بۆ یەڵڵا دەگێرێتەوە و دەلێت ”
ئەوە دوو مانگ و سَ رۆژە لە نزیکەوە ئاگادارى ئەم پشیلەیە دەکەم ، پێشتر ئەم پشیلەیە لە شوێنێکى نزیک لە قوتابخانەیەک لەگەل دایکەکەى دەژیا، ئەو کاتەش من قوتابى بووم لەم قوتابخانەیە ورۆژانە چاودێرى ئەم پشیلانەم دەکرد، بەڵام ڕۆژێک بینیم دایکەکەى ئەم پشیلەیەى جێهێشتووە، هۆکارەکەیم نەزانى، بۆیە هەر ئەو کات بریارم دا ئەم پشیلەیە ببەم بۆلاى خۆم و بەخێوى بکەم چونکە هەستم کرد ژیان بەسەر بردن بە تەنیا زۆر ئەستەمە بە تایبەتى ئەگەر کەسێک نەبێت ئاگادارت بێت.

سەرەتا بیرم لەوە کردوە گرنگترین شت کە بیکەم گواستنەوەیەتى بۆ شوینێَک کە پارێزراو بێت لە دەستى دەرەکى، دواتر هێنام بۆ ئەو شوێنەى کە رۆژانە کارى لێ دەکەم بۆ ئەوەى ڕۆژانە لەبەر چاوى خۆم بێت، بەڵام ئەوەى ئەمرۆ زۆر دڵگرانى کردم پەلاماردانى بوو لەلایەن پشیلەیەکى گەورە وە ، وزۆر زامدارى کرد، منیش خۆم پێ نەگیرا ببینم بەبەر چاومەوە ئەم گیانلەبەرە ئازار بکێشێ بۆیە بیرم کردەوە بەهەر شێوەیەک بێت چارەسەرێکى بۆ بدۆزمەوە.

بە حوکمى ئەوەى کە پیشەم پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەیە وچەند خولێکم بینیوە لە چارەسەرە سەرەتاییەکان بڕیارم دا چارەسەرى بکەم ،و لەبەر ئەوەى یەکەمجارە گیان لە بەرێک تیمار بکەم بۆیە هەندێک قورس بوو ئەم کارە ، ئەوەى پاڵى پێوە نام ویژدانم بوو ، وسوپاس بۆ خوا سەرکەوتوو بم ولە ئێستاشدا تەندروستى زۆر باشە”

بەشدار لە رێگەى یەڵڵا وە داوا لە هەموو خەڵک دەکات” کە بەهیچ شێوەیەک سزاى گیانلەبەرکان نەدەن و لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراو بتوانن تیمارى ئەو گیانلەبەرانە بکەن کە توشى ڕووداوێک دەبن، چونکە ئەوانیش گیانیان هەیە، و دواتریش سیمایەکى جوان بە ووڵاتەکەمان دەبەخشن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!