Find anything you need on Yalla

پشیلەیەک بەدواى خێزانێکی کۆچبەری عێراقی دەکەوێت تا ئەوروپا

0

مێژوو پڕیەتى لە چیرۆکی چەندان سەگ و پشیلە کە چەندین رێی دوور ودرێژیان بڕیوە تا بگەنەوە بە خاوەنەکانیان بەڵام چیرۆکی کونکوش زۆر سەرنج راکێشترە.

 

ئەو خێزانەى کونکوشیان بەخێو دەکرد خێزانێکی کۆچبەری عێراقین، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەى گاردیان، ئەم خێزانە پشیلەکەیان زۆر خۆشدەوێت بۆیە لەم رێگا سەختەى کە بۆ کۆچکردن بۆ ئەوروپا گرتبوویانە بەر لەگەڵ خۆیان پشیلەکەیان برد.
ئەم خێزانە لە یۆنان ئەم پشیلەیەیان بزرکرد بەڵام دواتر لە ئەڵمانیا دۆزیانەوە.چیرۆکی گەڕانەوەشی بۆ خاوەنە عێراقیەکانی بەم شێوەیەیە: ئەوانەى پشیلەکەیان دۆزیبوویەوە، لەرێی فەیسبووک هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەى خاوەنی ئەم پشیلەیە کە لە جۆری ڤانى تورکیە. دواى ئەوەى خاوەنی پشیلەکە دۆزرایەوە، لەرێی سایتی گۆ فەند پارەی پێویست کۆکرایەوە بۆ رەوانەکردنەوەى پشیلەکە بۆ خاوەنەکەیان.
“ئەمە تەنها چیرۆکێکی سادە نیە لەبارەى پشیلەیەکەوە” ئاشلی ئەندیرسۆن، یەکێک لەوانەى پشیلەکەى پاراست وهەڵمەتى گەڕاندنەوەى پشیلەکەى بۆ خاوەنەکانى ئەنجامدا لە سەرەتاى ئەم مانگە واى بە سایتی دۆدۆ وت، چەند رۆژێک پێش دۆزینەوەى خاوەنی پشیلەکە. “دەزانم سەرباری هەموو ئازار و ناخۆشیەک، تروسکەیەک هیوا هەر دەمێنێت. بۆیە منیش بە راستی دەمەوێت خێزانى ئەم پشیلەیە بدۆزمەوە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم خێزانە لە دواى داگیرکردنى موسڵ لەلایەن رێکخراوى داعشەوە لەساڵی ٢٠١٤، شارەکەیان بەجێ هێشت و ئێستا بە سەلامەتى لە وڵاتى نەروێج نیشتەجێن، سوپاس بۆ ئەندیسرۆن و هاورێکانى لە کۆتاییدا لەگەڵ پشیلەکەیان یەکیان گرتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!