Find anything you need on Yalla

پێت وایە تا چەند کەسێکی پێگەیشتویت؟

0

لەوانەیە تۆ لەو کەسانە بیت کە تەمەنت زۆر نەبێت بەڵام هەست بکەیت کەسێکی عاقڵ و پێگەیشتوویت و لەوانەشە ٣٠ ساڵت تێپەڕاندبێت کەچی هێشتاش پەرچەکردارەکانت وەکو کەسێکی هەرزەکاربێت،  ئەگەر دەتەوێت تێستێک بکەیت و بزانیت تا چەندە کەسێکی پێگەیشتوویت بزانە ئەم خاڵانەت تێدایە یان نا؟
١-کەسی پێگەیشتوو هەموو چالاکییەکانی  ناخاتە سەر پێگە کۆمەڵایەتییەکان.
٢-دەزانێت کە ئەوانی تر کامڵ نین و لە کەمو کورتییەکانیان خۆش دەبێت.
٣-ڕووداوە بچووکەکان گەورە ناکات و نە ئاسانی میزاجی تێک ناچێت.
٤-مرۆڤە پێگەیشتووەکان لەکاتی گونجاو پەرچە کرداریان هەیە و لەکاتی خۆی هەڵوێست دەنوێنن.
٥- لەکاتی گفتگۆکردن لەگەڵ کەسێک دەیەوێت سوود وەربگرێت نەوەک قسەکانی خۆی بەسەرکەوێت و تەواو.
٦-زۆرتر بیر دەکاتەوە و کەمتر قسە دەکات.
٧-کەسی پێگەیشتوو هەوڵ نادات کە لەبەردەم خەڵکی تر کەسێکی باش دەربکەوێت بەڵکو  دەیەوێت کەسێکی باشتر بیت لەخۆی.
٨-ڕقی لەو کەسانە نابێتەوە کە بەشێوازێکی نەگونجاو مامەڵە دەکەن و هەوڵ نادات تۆڵەیان لێبکاتەوە.
٩- ئەم خاڵەیان سەیرە، بەڵام کەسی پێگەیشتوو تەریق نابێتەوە کاتێک جلی ژێرەوە دەکڕیت و وەکو هەر پارچەیەکی ئاسایی سەیری دەکات.
١٠- ئەگەر لایک و کۆمێنتی بۆ نەکرێت لە فەیسبووک قەڵس نابێت و ئاسایی وەری دەگرێت.
١١- دەتوانێت هەڵەکانی خۆی دەست نیشان بکات و چارەسەریان دەکات.
١٢- لە پاس و مۆڵ و شوینە گشتییەکان بەلایەوە ئاساییە کە ڕێگە بۆ ئەوانی تر خۆش بکات و تۆزێک لەسرە بووسەتێت.
١٣- کاتێک هەڵەیەک دەکات بەرپرسیاریەتی هەڵەکانی خۆی هەڵدەگرێت.
دوای خوێندنەوەی ئەم خاڵانە، تا چەند هەست دەکەیت کەسێکی ئاقڵ و پێگەیشتوویت؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!