Find anything you need on Yalla

چوار یاساکەی خۆشەویستی

0

ئا: ئەوین کەمال

ڕۆوی کرۆفت دەلێت ( من لەبەر خەسڵەتەکانت خۆشم ناوێیت، بەڵکو لەبەر ئەو خەسڵەتانەی خۆم خۆشم دەوێیت کە بەبوونم لەگەڵت لێم بەدەردەکەون)، خۆشەویستی یەکێکە لەو شتانەی کە هەموومان ئاواتی بۆ دەخوازین بەڵام زۆر کەم لە ئێمە دەتوانین بە قوڵایی  بەناو ئەم هەستە ڕۆبچین و بەتەواوی بگەینە سەرچاوەکەی.

بێگومان لە ئەدەب و فەلسەفە زۆر باس لەو هەستە کراوە، بەڵام هەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە خۆشەویستی ڕاستەقینە هیچ نواندنێکی تێدانیە و وامان لێدەکات ببینە کەسێکی باشتر، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی جار کەسێکمان خۆش دەوێت کەچی بەهۆی نەزانی و نەزانینی بنەماکانی خۆشەویستی جوانترین هەستی نێوان دوو کەس تێک دەچێت و نامێنێت!

لە فەلسەفەی چینییەکاندا خۆشەویستی دەبێت هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و وەکو هەستێکی هەڕەمەکی سەیر نەکرێت، هەر بۆیەش چینییەکان چوار پایەی تۆکمەیان بۆ خۆشەویستی داناوە و پێیان وایە دەبێت لەسەریان دابمەزرێت، کە ئەمانەن:   

1- مایتری : کە ئەمەش واتە هونەری دڵخۆشکردنی خۆشەویستەکەت، واتە دەبێت تۆ بزانیت کە ئەو چۆن بیردەکاتەوە و لەهەستە قوڵەکانی ئەو ئاگاداربیت، زۆر جار ئێمە ئەو شتانە دەکەین کە دڵی خۆمان خۆش دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی حەزی خۆشەویستەکانمان، بۆ نمونە تۆ کەسێکی بە کەسێکی نەزان دادەنرێێت  ئەگەر کتێبێکی گرانبەها بۆ کەسێک بکڕێت کە بەهیچ جۆرێک حەزی بە خوێندەوە نییە سەرباری ئەو ڕاستییەی کە خوێندنەوە شتێکی باشە و پێویستە، هەر بۆیە دەبێت باش لە هەست و بیرکردنەوەی خۆشەویستەکەت بگەیت و بزانیت چۆن و بەچی دڵخۆشی دەکەیت .

2- کاڕۆنا :ئەمەش بە مانای توانای پاڵپشتی کردن و نەهێشتنی توانای وزەی نێگەتیڤە لای خۆشەویستەکەت، واتە دەبێ تۆ توانای ئەوەت هەبێت کە لەکاتی دڵتەنگی ببیتە جێگەی متمانەى و بەهەموو تواناتەوە بیر لە کێشەکانی بکەیتەوە وەکو ئەوەی کێشەکانی ئەو کێشەی خۆت بێت نەوەک هی کەسێکی تر.

3- مۆدیتا: ئەمەش واتای هەست کردنی بەردەوام بە خۆشی و سوپاسگوزاری، چونکە ئەگەر هەستت بەخۆشییەکی کاتی کرد ئەوا بەڵگەی هەبوونی گرفتێکی گەورە هەیە، خۆشەویستی ڕاستەقینە مایەی هەست کردنە بە ئارامی .

4- ئۆپیشکا: ئەمەش واتای هاوسەنگی دەگەیەنێت، هاوسەنگی لەنێوان خۆت وخۆشەویستەکەتدا بەجۆرێک هەست بکەیت کە ئەو و تۆ یەک بووونتان هەیە و بتوانیت خۆت بخەیتە جێگەی ئەو تا هەست بە کەم وکوڕیيەکانت بکەیت لە ئاستیدا.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!