چۆن تەندروستیمان بپارێزین لەم٦ زیانە

0

ئامادەکردنی : محمد بایز

هەندێک کارو چالاکی و خوو هەن هەرچەندە سودیشیان هەبێت ، زیانیان هەرهەیە گەربە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەیان لە گەڵدا نەکەین :

1 _ڕیگرتن لە پژمین

کاتێک دەست دەنێیت بە دەمت و لوتت دەگریت بۆ ئەوەی نەپژمیت، کاردەکاتە سەرچون و نەچونی خوێن بۆ مێشكت، پەستانێکی زۆرلەسەر خوێنبەرە و خوێن هێنەرەكان ، ومێشك دروستدەکات، زۆرجار دەبێتە مایەی سەرئێشەیەکی توند و تێکچونی لولەکانی خوێن.

2 _بەکارهێانی بۆنی قورس

بەکارهێنانی هەندێک جۆری بۆنی تێکەڵاو بە مادەی کیمیای زیانبەخش دەبنە هۆی سەرگێژخواردن و دڵ تێکهەڵاتن، وخەوهاتنی ناوەخت،هەروەها هەستیاری پێست و چاو ، سەرەڕای ئەوەی کەوا دەوروبەرەکەشت بێزار دەکەیت.

3 _بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن

ڕوناکی دەستکرد و ڕوناکی دانەوەی لە ڕادەبەدەری شاشەی مۆبایل کاردەکاتە سەر کەمبونەوەی دەردانی هۆرمۆنی مێلاتۆنین کە کرداری خەوتن و هەستان لەخەو ڕێکدەخات، کەمی ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی خەمۆکی و شێرپەنجە ، تێکچونی بینایی، قەڵەوی ، نەخۆشییەکانی دڵ، لاوازکردنی سیستەمی بەرگری لەش .

4 _ هەڵگرتنی خواردن لە نایلۆن و پلاستیکدا

بەکارهێنانی نایلۆن و بۆکسی پلاستیکی بۆ هەڵگرتنی خواردن تا ماوەیکی زۆر دەبێتە هۆی ڕوودانی کارلێک لە نێوان خوادرنەکە و ئەومادەکیمییایانەی کە پلاستیکەكەی لێدروستکراوە بە بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت بەمەش زیان بەتەندروستیت دەگەیەنێت، بۆیە واباشترە بیر لە بەکارهێنانی کیسی کاغەز بکەیەنەوە بە ڕەچاو کردنی پلەی گەرمی شوێنی هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان.

5 _ شوشتنی ددان دوای نان خواردن

زۆر جار شوشتنی ددان ڕاستەوخۆ  دوای خواردنی ترش و و شیرین و مزرەمەنییەکان ، دەبێتە هۆی دابەزاندنی زیاتری خواردەمەنییە ترش و شیرین و مزرەمەنییەکان  بۆ ناو عاج و میانی ددان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ددان ، بۆیە وا تەندروسترە لانی کەم نیو کاتژمێر دوای نان خواردن ددانەکان بشۆردرێت.

6 – پۆشینی کاوبۆی تەسک

ڕاستە مۆدێلێکی جوانە بەڵام نابێت ئەوەشمان لە یاد چێت کە کاوبۆی تەسک دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ڕێژەی هەوای پێوست بۆ قاچ  زیان گەیاندن بە گەشی خانەکانی پێست ودروست موچڕک پێداهاتن و سڕبوون.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!