چۆن دەبیتە خاوەن داراییەکی سەربەخۆ؟

0

“خەونی دەوڵەمەندبوون و بوون بەخاوەن داراییەکی سەربەخۆ لەدوایدا بوون بە ملیۆنێر هەرچەندە کارێکی ئاسان نییە بەڵام کارێکی مەحاڵیش نییە.”

چۆن دەبیتە خاوەن داراییەکی سەربەخۆ؟

 

تواناکانت پەرەپێدە

گەر لە هەر شوێنێک کاردەکەیت وەک کرێکار یا فەرمانبەر لە دائیرەیەک یا کۆمپانییەک، هەوڵبدە پەرەبەتوانکانت بدەیت، گەرتائەمڕۆ شاگرد بوویت هەوڵبدە ببیت بە وەستا و سەرکار لەدوایدا خاوەنکار.

سەرچاوەکانی داهاتت زیادبکە

بوون بە ملیۆنێر ئەوەندە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بە زیادکردن و دەست خستنی سەرچاوەی داهاتی زیاتر وەکو کرێ ی خانوو ، زەوی ، دوکان، کاری هاوبەش و پشکداری دەتوانیت خەونەکەت بە دی بهێنیت.

وەبەرهێنان بکە

ئامانجی سەرەکیت لە پێ‌شەکەوتکردنی پارەکانت، با تەنها پاشەکەوتکردن نەبێت و هیچی تر، بەڵکو دەتوانی توانا داراییەکانت لە چەندین کار وبواری تردا بەگەڕبخەیت، وەکو دامەزراندنی کۆمپانیای، هێنانی شتومەک لە دەرەوە ، پڕۆژەی کشتوکاڵی……….هتد.

بەقەدەر بەڕەی خۆت پێیەكانت ڕاکێشە

هەمووکات لە قەدەر توانای دارای خۆت مامەڵ و کاری بازرگانی بکە، مەچۆ ژێر بارێکەوە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی و لێکەوتەکانیت نەبێت.

بیرکردنەوەت بگۆڕە

هەر وەکو گەورە بیرمەندی بواری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی مرۆیی ئەمەریکی( برایان ترەیسی) دەڵێت “بیرکردنەوەت بگۆڕە ژیانت بگۆڕە” بۆیە دەبێت بیرکردنەوە دەربارەی چەمکی دەوڵەمەندبوون بگۆڕی، پێت وانەبێت گەر بە هەژاری لە دایک بوو هەردەبێت بە هەژاری بمریت.

ئاوڕێک لەپێگەیاندنی خۆت بدەوە

با تەواوی تواناوشارەزایەکانت تەنها لە بوارێکدا کۆنەبێتەوە ، بەڵکو هەوڵبدە لە هەرشتێک شتێک بزانیت، بۆ ئەوەی لە هەرکات و ساتێکدا بۆ خێراتر ڕاپەڕاندنی کارەکانت پێویست نەکات چاوەڕێی کەسانی تربکەیت وهەرنەیەن بە پیرتەوە.

ئامانجێکی دیاریکراوت هەبێت

هەندێک کەس هەرچەندە پارەو سامانێکی زۆریشیان نییە بەڵام چونکە خەون وئامانجێکی دیاریکراویان هەیە کەلە پێناویدا دەژین و هەوڵی بەدیهێنانی دەدەن، هەربۆیە درەنگ یا زوو خەونی بوون بە دەوڵەمەند و ملیۆنێر دەهێنەدی.

هاوڕێیەتیکردن

گەر دەتەوێت کەسێکی دەوڵەمەند بیت هاوڕییەتی کەسەدەوڵەمەندەکان بکە، گەر دەتەوێت کەسێکی زیرەک بیت هاوڕێیەتی کەسە زیرەکەکان بکە ،لەوەو بیرۆکەکانت باشتر دەتوانیت پەرە پێبدەیت لەژینگەیەکدا چونیەک و هاو ئاواز بێت بە خەونەکانت.

بیر لە بەدەستهێنانی بکەرەرەوە

لە جیاتی بە ئامانج گرتنی بەدەستهێنانی ١٠ هەزار دۆلار ، بیر لە بەدەست هێنانی ملیۆنێک دۆلار بکەوە. نەک تەنها لەبەرئەوەی ببیت بە ملیۆنێر بەلكو ببیت بەوکەسەی کە دەتوانێت ببێت بەملیۆنێر.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!