Find anything you need on Yalla

چۆن دەتوانیت قسەکەرێکی متمانەبەخۆ بوو بیت؟

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

قسه‌کردن وه‌ک هونه‌رێک، هه‌میشه ‌تێروانینی جیاوازی له‌باره‌وه‌ هه‌یه، چ له‌ لایه‌ن خودی که‌سانی قسه‌که‌ره‌وه‌ یان له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه‌ بێت بۆ قسه‌که‌ر، زۆرێک له‌ مرۆڤه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌گه‌رچی قسه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌کاتی قسه‌کردندا، هیچ متمانه‌یان به‌خۆیان نییه‌ ، ئه‌مه‌ش زیاتر تیایاندا ده‌رده‌که‌وێت کاتێک  که‌ له‌ به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ‌ له‌ ده‌رکه‌وتن سڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌مە وێڕای تێڕوانینی که‌سانی تر بۆ که‌سی قسه‌که‌رو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان به‌وه‌ی قسه‌که‌رێکی باشه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه، متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه‌ یان نا؟

له‌ هه‌ردوو باره‌که‌دا، چۆنێتی قسه‌کردن به‌ متمانه‌بوون به‌خود بۆ هه‌موو مرۆڤێک گرنگه‌،  ئیدی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا بێت یان بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، گرنگ لێره‌دا بوونی خه‌سڵه‌تی متمانبوونی خوده‌ به‌خۆی له‌کاتی قسه‌کردندا.

بێگومان رێگه‌کانی قسه‌کردن له‌ یه‌کێکه‌وه‌ بۆ ئه‌وی دی گۆڕانکاری به‌خۆوه‌ ده‌بینێ به‌پێی  که‌لتوری ژینگه‌ی  په‌روه‌رده‌کردنی،  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ متمانه‌‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن زۆرجار به‌ ململانێی ده‌رونییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن یان به‌ متمانه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ یاخود بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو،  ژیانیان به‌ گۆشه‌گیریدا تێپه‌ڕیوە.

رێگه‌چاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ متمانه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بکه‌یت ره‌چاوکردنی هه‌ندێ هه‌نگاوی گرنگ پێویستن بۆ پیاده‌کردنی له‌وانه‌، پێش قسه‌کردن له‌سه‌ر بابه‌تێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، ده‌کرێت له‌ زانیارییه‌ ڕاسته‌کان دڵنیا ببیته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له‌ ڕاستی و ڕاستگۆیی چیرۆک وهه‌واڵه‌کانی بۆت دێت و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌یت، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێگه‌ و شێوازی قسه‌که‌ردن گرنگه‌  شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبژێریت که‌ متمانه‌بوون له‌ خۆتدا به‌هێز بکه‌یت، چونکه‌ شڵه‌ژان و قورسایی قسه‌کردن که‌ زۆرێک له‌ قسه‌که‌ره‌کان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن متمانه‌ به‌خۆبوون له‌ق ده‌کات و نه‌توانین ده‌خوڵقێنێ بۆ به‌ڕێکردنی گفتوگۆیه‌کی  باڵا و رێک،  بۆیه‌ له سه‌ره‌تادا ده‌توانیت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ده‌ربڕین بکه‌یت،  بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ متمانه‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ له‌گه‌ل خۆتدا قسه‌ بکه‌یت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!