Find anything you need on Yalla

چۆن رێگری لە بۆنی ناخۆشی دەمت دەکەیت لە مانگی رەمەزاندا

0

بۆنی دەم ئەو ئەزموونە بیزارکەرەیە کە رەنگە هەر یەک لە ئێمە رۆژێک لە رۆژان توشمان بوبێت وبە بێ مەبەست کەسانی چواردەورمان بێزار کردبێت.  بۆنی ناخۆشی دەم رەنگە لە ئەنجامی وەرگرتنی چەند جۆرێک دەرمان یاخود جگەرە کیشانەوە بێت، ئەمە جگە لەوەی نەخۆشییەکانی ناو دەم و شەکرەش بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێن. لە مانگی رەمەزانیشدا نان و ئاو نەخواردن و وشکبوونەوەی جەستە تا رادەیەکی زۆر رێگا خۆشکەرە بۆ دروستبوونی ئەو دۆخە.

دکتۆرە غادە ئەل سەباوی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دەم و ددان چەند رێنماییەکی بڵاو کردووەتەوە سەبارەت بە چۆنێتی رێگرتن لە بۆنی ناخۆشی دەم لە مانگی رەمەزاندا ئەمانەش چەند رێگایەکن کە دەتوانیت سودیان لێوەربگریت بۆ ئەو مەبەستە

  • سەردانی پزیشک بکەو کێشە تەندروستییەکانی ناو دەمت چارەسەر بکە لە کلۆری و پاککردنەوەی ددانەکانت.
  • پارێزگاری لە رێژەی شێداری جەستەت بکە، مەبەست لەمەش خواردنەوەی بڕی زۆری ئاو نییە بە تەنها، بەڵکو پێویستە رێژەیەکی زیاتر سەوزەوات و میوە بخۆیت چونکە وشکبوونی دەم یەکێکە لە ھۆکارەکانی کەڵەکەبوونی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنەھۆی دروستبوونی بۆنی دەم.
  • چەند جۆرێکی تایبەت لە خواردن رەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ بۆنی دەمت تێکبدات و بە درێژایی رۆژەکە بۆنی دەمت و هەناسەت بەو شێوەیە بمێنێتەوە، وەک سیر، پیازی کاڵ و چەند جۆرێکی بەهارات. هەر بۆیە باشتر وایە لە مانگی رەمەزاندا ئەم جۆرە خواردنانە وەلانێیت.
  • پێویستە گرنگی بە پاک و خاوێننی ددانەکانت بدەیت و لە پاش پارشێو دەمو ددانەکانت بە فڵچە بشۆیت و چەند جۆرێک لە ئەنتی بایۆتیک بەکاربهێنیت. چونکە مانەوەی خۆراک لە نێوان ددانەکاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!