چۆن لە عەرەق کردنەوە و بۆنەکەی ڕزگارمان دەبێت؟

0

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی

عەرەق (عارەقە) بریتیە لە کۆمەڵێك دەردراوی خوێ و چەوری کۆبۆوە کە لەلایەن ڕژێنەکانی پێست دەردەدرێن لە کاتێکدا کە پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە، عەرەق لەبەر ئەوەی بۆنێکی ناخۆش و بێزارکەری هەیە ، خەڵکی هەمیشە هەوڵ دەدەن خۆیانی لێ ڕزگاربکەن،  ئاشکرایە کە پاك و خاوێن ڕاگرتنی لەش باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگار بوون لەو بۆنە ، بەڵام لێرەدا چەند ڕێگایەکی نوێ و کاریگەرتر ئەخەینە ڕوو کە سودێکی زۆریان ئەبێت:

• پێویستە  ژێر باڵ (بن هەنگڵ) باش وشك بکەینەوە پاش خۆشۆرین، بۆ ڕێگە گرتن لە گەشە و زۆربوونی ئەو بەکتریا و میکرۆبانەی کە  دەبنە هۆی دروستکردنی بۆنی عەرەق، چونکە لە شوێنی شێدار زۆر ئەبن.

• پۆشینی جل و بەرگی گونجاو ، بە تایبەت ئەوانەی لە لۆکە (قگن) دروست کراون،  چونکە ئەم جۆرە قوماشە هەناسەدانی پێست ئاسانتر ئەکەن و عەرەقیش هەڵئەمژن، پێویستە  دووربکەوینەوە لەو قوماشانەی کە پێست ئازار دەدەن و هەوابڕی دەکەن کە دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی عەرەق.

• لیمۆ، بەکارهێنانی لیمۆ عەرەق کردن کەم ئەکاتەوە و یارمەتی ڕزگار بوون ئەدات لە بۆنی ناخۆشی لەش، بۆ نەهێشتنی بۆن و کەم کردنەوەی عەرەقکردن ئەتوانی پارچەیەك لیمۆ لە ژێر باڵت دابنێی سودی زۆری ئەبێت ، لەوانەیە ببێتە هۆی سوربوونەوەیەک و پەستانێکی کەم.

بەڵام وا باشترە لیمۆ بەکار نەهێنی ئەگەر هەڵچوون یان هەستیاریی پێستت هەیە.

• بەکارهێنانی تێکەڵە و گیراوە ئامادەکراوەکان بۆ نەهێشتنی عەرەق کە لە بازاڕەکان و دەرمانخانەکان دەست ئەکەوێت ، رێگایەکی باشە بۆ ڕزگار بوونی لەش لە بۆنە ناخۆشەکەی لە ماوەیەکی کەمدا، هەرچەندە دەبێتە هۆی سوربوونەوەی پێست و کاریگەری لاوەکی دەبێت .

ئەم ئامادەکراوانە زۆر بەکارمەهێنن چونکە دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی پێست و ڕێ لە هەناسەدان ئەگرێ و عەرەق لە ناو پێست قەتیس ئەکا.

• ڕێژەی خواردنی گونجاو ، زیاد بوونی کێش ئەبێتە هۆی زیاد بوونی عەرەق کردنەوە و بە باشی هەستی پێ ئەکرێت، وە پێویستە دووربکەوینەوە لە بەهارات و دەرمانەکان بۆ کەمکردنەوەی عەرەق کردن، وە هەروەها کەمکردنەوەی خۆراکە چەورەکان کە دەبێتە هۆی دروستکردنی بۆنی ناخۆش بۆ لەشمان.

• سرکە ، دانانی ڕێژەیەکی گونجاو لە سرکە لەژێر باڵەکان پێش خەوتن و جێهێشتنی تا بەیانی و ئینجا شۆرینی بە ئاو، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەی عەرەقکردنەوە ئەدات، وە سرکەی سێو باشترین جۆرە بۆ ئەم کارە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی الموچوع

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!