Find anything you need on Yalla

چۆن مۆبایلی سایلێنت دەدۆزیەوە؟

0

هەندێک جار مۆبایلەکانمان دەخەینە سەر باری بێ دەنگی ، بەڵام زۆرینەی کاتیش بەهۆی لەبیرچوونەوە یاخود سەرقاڵییەوە لەیادمان دەچێت لە کوێمان داناوە و مۆبایلەکەمان لێ ون دەبێت، جا بۆ ئەوەی بتوانیت مۆبایلە سایلێنتەکەت بدۆزیتەوە چەند رێگەیەک هەیە:

ڕێگەی یەکەم: بڕۆ نێو پێگەی گۆگل و ناوی خۆت تۆماربکە، دواتر ئەم دەستەواژەیە بنووسە:

Lost Phone و   وشەی نهێنیەکەت کە  لە  (پلەی ستۆر ) بەکاری دێنیت بنووسە ،  دوای ئەم هەنگاوانە بەرنامەکە شوێنی مۆبایلەکەت پێ دەڵێت، ئێستا کلیک لەسەر وشەی ring

بکە و بەرنامەکە وادەکات مۆبایلەکەت بۆ ماوەی ٥ خولەک بەدەنگی بەرز لێبدات.

بەڵام بۆ ئەوەی بتوانیت سوود لەمە وەربگریت دەبێ مۆبایلەکەت خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی تێدابێت.

ڕێگەی دووەم:

ئەم رێگەیە ئاسانترە، چەند ژمارەیەک وەکو ژمارەی تایبەت سەیڤ بکە و کاتێک لەهەریەکێک لەم ژمارانە زەنگت بۆ هات ئەوا مۆبایلەکەت بەدەنگی بەرز لێ دەدات.

ڕێگەی سێ یەم:

رادیۆ پێ بکە و بەخۆت و رادیۆوە بەناو ماڵ بگەڕی،  بە مۆبایلێکی تر تەلەفۆن بۆ ژمارەکەت بکە و مۆبایلەکە لەو شوێنەیە کە لەرەلەری دەنگی ڕادیۆکە دەگۆڕێت واتە زیاد و کەم دەبێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!