چۆن ڕەفتارخراپی کەسانی تر لەیاد دەکەیت؟

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

مرۆڤه‌کان له‌زوربه‌ی قۆناغه‌کانی ژیانیاندا به‌ریه‌ککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌کاندا ده‌بێت، که‌ له‌ نێویاندا هه‌ن مامه‌ڵه‌کردنیان باشه‌، هه‌ندێکی تریان نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و بگره‌ مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوکێ و سه‌رسامی مرۆڤه‌کان زیاد ده‌کات و پرسیارێکیان لا گه‌لاڵه‌ ده‌کات که‌ ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات؟ جگه‌ له‌وه‌ی ئازارێک له‌ ناخیاندا دروست ده‌کات که‌ پێویستی به‌ بیرچونه‌وه‌ی هه‌یه‌،  بۆیه‌ پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه‌! ئه‌و رێگه‌ و شێوازانه‌ چین که‌ پێویسته‌ کاری بۆ بکرێت،  بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌کاری و ره‌فتارخراپی ئه‌وانی تر له‌یاد بکرێت؟

زیانگه‌یاندن یان ره‌فتارخراپی،  به‌کارهێنانی هه‌موو هێزێکی تاکه‌، به‌هه‌ر هۆکارێک بێت گه‌ر جه‌سته‌یی بێت یان مه‌عنه‌وی، به‌مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌که‌سێکی تر که‌ ده‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ هۆی بێزارکردنی و بێتاقه‌تی،  ده‌شێت هه‌ندێک له‌و هۆکارانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تۆڵه‌ سه‌ند‌نه‌وه‌ که‌ له‌ رابردوودا ڕویداوه‌، هه‌ندێکی تری په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئیره‌یی و جیاوازی یان دوژمنکارییه‌وه‌ ، هه‌ندێکی تری، بێ مه‌به‌سته‌وجگه‌ له‌وه‌ی زوربه‌یان درک به‌ ڕاده‌و قه‌باره‌ی ئازاره‌ ده‌روونییه‌کان ناکه‌ن که‌ بۆ به‌رامبه‌ر به‌جێی ده‌هێڵن له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌دا.

رێگه‌چاره‌، شێوازو رێگه‌ زۆرن بۆ بیرچوونه‌وه‌ی خراپه‌کارییه‌کانی ئه‌وی دی له‌وانه‌،  درک کردنی مرۆڤ به‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی زۆر له‌ ره‌فتارخراپی، ڕاکێشی زۆرێک له‌ کێشه‌ ده‌روو‌نی، ته‌ندروستییه‌کان ده‌کات و سه‌ڕقاڵی ده‌کات به‌ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌کانییه‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ بیرله‌ بیرچونه‌وه‌ی بکاته‌وه‌، دورکه‌وتنه‌وه‌ی تاک له‌ بیرکردنه‌وه‌ی ‌پلاندانانی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌، واته‌ پیاده‌نه‌کردنه‌وه‌ی هێزی خراپه‌کاری و زیان گه‌یاندنه‌وه‌ به‌وی تر‌، چونکه‌ هێزی ڕاسته‌قینه‌ له‌  لێبوردن و به‌خشین و لیخۆشبوون دایه‌ له‌ که‌سی ئه‌نجامده‌ر، نه‌ک هێزی تۆڵه‌ که‌ ئه‌وه‌ش هونه‌رێکه‌، پێویستی به‌ فێربوون و کارکردن هه‌یه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ گرنگی ئاگادارکردنه‌وه‌و لۆمه‌کردن و ڕه‌خنه‌ له‌ که‌سی ئه‌نجامده‌ر، له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ ئیدی هه‌ر که‌س بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ناکۆکییه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه‌و نه‌هێڵێت که‌ڵه‌که‌ ببێت،  جگه‌ له‌ دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ستیاری زۆر لایه‌نێکی تری چاره‌سه‌ره‌کانه بۆ نموونه‌؛،  پێویسته‌ ئازادی ده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن بۆ ئه‌وانی دیکه‌ فه‌راهه‌م بکات، وێڕای گرنگی‌  به‌هه‌ده‌رنه‌دانی کات بۆ ئه‌وه‌ی بیرو پلان  له‌ خراپه‌کاری نه‌کاته‌وه‌،  بۆ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ مرۆڤ خۆی سه‌رقاڵ بکات  له‌و هه‌ست و هێزانه‌ به‌ شتی به‌که‌ڵکی تری وه‌ک، خوێندنه‌وه‌ یان نوسین،  لایه‌نی که‌م بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و ناخۆشییه‌کانی ، وه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌ نوسین، پێویسته‌ له‌و که‌سانه‌ خۆی به‌دوور بگرێت که‌ ده‌بنه‌ هۆی بێزاربوونی.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!