Find anything you need on Yalla

چۆن کەسانی خەوتوو بەخەبەر دێنێت بێ ئەوەی بێزارییان بکەیت؟

0

 

کاتێک دایکت پێت دەڵێت بڕۆ براکەت یان خوشکەکەت بەخەبەر بێنە، یان ئەگەر کەسێکی خێزانداریت و ناچاریت خۆت زۆربەی بەیانییان هاوسەرەکەت یان منداڵەکانت بەخەبەر بێنیت، بێگومان کارێکی ناخوشە. بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسانە خەویان قورس بێت، بۆیە  تاوەکو ڕەزات لای خۆشەویستانت قورس نەبێت ئێمە پێت دەڵیین کە واباشترە بەهێمنی وسوکی ئەم چەند هەنگاوە جێ بەجێ بکەیت:

  • یەکەم هەنگاو دەرگاکە بەتوندی مەکەوە بەڵکو زۆر بەهیواشی بیکەرەوە.
  • ئەگەر گڵۆپی ژوورەکە زۆر بەهێز بوو، ئەوا بەهیچ شێوەیەک دای مەگیرسێنە، چونکە بەم کارە چاوی ئەو کەسە ئازاردەدەیت ولەوانەشە کاردانەوەی توندی لێبکەویتەوە، بۆیە هەوڵبدە پەردەی ژوورەکە بەهێواشی لابدەیت تاوەکو ژوورەکە رووناک دەبێتەوە.
  • بەدەنگی بەزر  ئەو کەسە مەدوێنە بەڵکو بەدەنگیکی نزم  چەند جارێک ناوی  بێنە وبانگی بکە.
  • بەهیچ جۆرێک تەنیشتەکانی ختوکە مەدەوە و چڕنوک مەگرە لەو کەسەی دەتەوێت خەبەری بکەیتەوە، لەبری ئەمە دەتوانیت چەند جارێک بەهێمنی لەپشتی بدەیت.
  • ئەگەر بینیت ئەو کەسە نایەوێت خەبەری بێتەوە یانیش  لەو دەم ودەستە ناتوانێت ئەمە بکات، ئەوا نابێت زۆری لێ بکەیت بەڵکو وازی لێ بهێنە و دوای ١٠ یان ١٥ خولەک جارێکی تر هەوڵی لەگەڵ بدەرەوە  تاوەکو لایەنی دەروونی ئامادەباشی دەبێت ودەتوانێت خەبەری بێتەوە.
  • ئەگەر هەواڵێکی ناخۆشت پێ بوو ئەوابەهیچ شێوەیەک  خێرا هەواڵەکە بەو کەسە مەلێ ، چونکە لەوانەیە توشی شۆک بێت، بەڵکو کاتێک دڵنیابوویت ئەو کەسە بەتەواوەتی هۆشی هاتۆتەوە بەرخۆی ئەو کات دەتوانیت چێت هەیە بۆی باس بکەیت.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!