چیرۆكی وێنەكێشێكی ئاوارە لەكوردستان

0

محمد عمر موسه‌یی

ئه‌حمه‌د سامه‌رائی ته‌مه‌ن 37 ساڵ،  ئاواره‌یه‌كی به‌ڕه‌گه‌زعه‌ره‌به‌وخه‌ڵكی سامه‌رایه‌ و له‌ هه‌ولێر ده‌ژێت، ئەوله‌به‌ر نا ئارامی ناوچه‌كه‌یان وهاتنی داعش ناچار بووه‌ ڕوو له‌كوردستان بكات، ئه‌حمه‌د بۆ یەلڵا باسی ئەم چەند ساڵەی ئاوارەبوونی دەكات وده‌ڵێت : سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ كه‌ركوك نیشته‌جێبوم وله‌ چێشتخانه‌یك كارم ده‌كرد،  لە كه‌ركوكییه‌كان نمونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ی جوانم بینی به‌ هیچ جۆرێك هه‌ستم به‌ غه‌ریبی نه‌ده‌كرد، دواتر هاتمه‌ هه‌ولێر ونزیكه‌ی ساڵێكه‌ لەم شارە ده‌ژیم ، به‌هره‌ی وێنه‌كێشانم له‌ خۆمدا هەست پێ‌كرد ‌وئه‌مه‌ش وایكرد بییر له‌ كاری وێنه‌ كێشان بكه‌مه‌وه‌ و له‌ ته‌نیشت دیوارەكانی قه‌ڵای هەولێر ده‌ستم به‌وێنه‌كێشان كرد،  به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ماوه‌یه‌كی كۆرتدا سرنجی خه‌ڵكم بۆ هونه‌ره‌كه‌م ڕاكێشا و زۆربه‌یان سه‌رسام بوون بە تابلۆكانم، هێواش هَیواش جێگای خۆمم كرده‌وه‌و وایلێهات كه‌ ئه‌و كاره‌ ببێته‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانم.

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ئه‌وانەی دێنه‌ لام له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانن له‌عه‌رب وكورد وتوركمان وئیزیدی ومه‌سیحی به‌ بێ جیاوازی، چونكه‌ من ته‌نها جوانییان پێشكه‌ش ده‌كه‌م وزۆرجار گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان دێنه‌ لام ووێنه‌یان بۆ ده‌كێشم.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كە لەگەڵ ئەوەی له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆژانه‌ ته‌كنۆلۆجیای نوێ له‌ بواری وێنه‌كێشان دێته‌ بازاڕه‌وه‌ و كامێرای مودێرن و چه‌ندین پرۆگرامی كۆمپیوته‌ری بۆ ده‌ستكاری كردنی وێنه‌ له‌ به‌رده‌ست نه‌وه‌ی نوێدایه‌ به‌ڵام هێشتا زۆر كه‌س هه‌ن وێنه‌ كێشان به‌ ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان چێژ و تامێكی تایبه‌تیان پێ ده‌به‌خشێت.

ئه‌حمه‌د له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات كه‌ وه‌ك برایه‌كی خۆشه‌ویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌ن وتا ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سدا نه‌بووه‌ و هه‌مووانیش به‌ چاوی ڕێز وخۆشه‌ویستی ته‌ماشای ده‌كه‌ن بۆیه‌ هه‌ستێكی وای لادروست بووه‌ كه‌ له‌ زێدی باوك وباپیرانیدا ده‌ژیت وبەهیچ شێوەیەك هه‌ست به‌ ئاواره‌یی ناكات.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!