Find anything you need on Yalla

چیرۆکى ئەو بنەماڵە عەرەبەى کە زیاتر لە 150 ساڵە لە هەولێر دەژین

0

محمد عمر موسەیی- یەڵڵا- هەولێر
دەمەو ئێوارەیەک بەرەو بازاڕى هەولێر بەڕێکەوتم بەڵام ئەمجارەیان بەڕێگایەکى جیاواز، بە پیادە بەنێو کۆڵانە کۆنەکاندا ڕۆیشتم و گەیشتمە کۆڵانێک ناسراوە بە کۆڵانى عەرەبان، بەڕێکەوت پیاوێکم بینى سیماى بە عەرەب دەچوو سۆندەى بەدەستەوە بوو بەردەرگاى ماڵە کۆنەکەى دەشۆرد ماڵێک بەو ئەندازەیە کۆن مەترسى ڕووخانى هەبوو لە هەندێک شوێن، چوومە لاى و خۆمم پێناساند بە زەردەخەنەوە پێشوازى لێکردم و کەوتینە گفتوگۆ.

دەستى بە قسەکردن و چیرۆکى ژیانى خۆى بۆ باس کردم ، ووتى ناوم (خالد نجم وادى) یە لە تەمەنى 54 ساڵیدام ڕەچەڵەکم عەرەبە لە عەشیرەتى (گائى – شێخ حەنەش) ،سەبارەت بە هاتنیان بۆ هەولێر گووتى پێش زیاتر لە 150 ساڵ بابو باپیرانم دانیشتووى ناوچەى (گوێڕ) بوونەو خەریکى بازرگانى بوونەو لە گوێڕەوە بەرهەمە شیرەمەنیەکان و دانەوێڵەیان بە بارى ووشتر هێناوەتە هەولێر لە ژێر قەڵا ساغیان کردۆتەوە تا وایلێهات بڕیاریان داوە بە یەکجارى لە هەولێر نیشتەجێ ببن و لەو شوێنەى کە ئێستا من تێیدا نیشتەجێم چونکە نزیکى قەڵا و بازاڕەو بۆ بەردەوامى لە کارەکەیان سوودى هەبووە وە بەدواشیدا خزم و نزیکانى باپیرانیشم هاتن و رێژەى عەرەب لە گەڕەک زۆر زیاد بوو.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خالد لەسەر لایەنى کۆمەڵایەتى ئەو سەردەمە لە زارى باوکیەوە بۆ یەڵڵاى گێڕایەوە و گووتى خەڵکى هەولێر زۆر باش بوونە و بە هیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەگەڵمان و هەستیان نەکردووە نەتەوەیەکى تر بن و لە هەولێر بژین و هیچ شتێک نەبووە بە ناوى کورد و عەرەب ، وە ووتى ئێمە وەک یەک خێزان بەیەکەوە گەورەبووین و ژن و ژنخوازیمان لەگەڵ کوردەکان کردووە و کێشە نەبووە لە نێوانمان.
خالد باس لەوەش دەکا کە یەکێک لە شتە خۆش و جوانەکانى لە سەردەمى باب و باپیرانم و خۆشم ئەوە بووە نیوەڕۆیان و ئێواران هیچ کات یەک جۆر خواردنمان نەبووە ئێمە و کوردەکان و تورکمانەکان خواردنمان بۆ یەک دەنارد بە بێ جیاوازى و کێشەمان نەبوە و بەشدارى خۆشى و ناخۆشى یەکمان کردووە و هەر کارێکمان هەبا بەیەکەوە کردوومانە و کێشەکانمان وەک برا و یەک خێزان چارەسەر کردووە و بەشدارى جەژن و بۆنەکانى یەکمان کردووە و بەردەوام هامووشۆى یەکمان کردووە و یەک مەبەست و ئامانجمان هەبووە و تێکدانى ئەو نێوانە ئەستەم بووە.

 

خالد هیواى خواست ژیان بگەڕێتەوە ئەو سەردەمە و هیچ شتێک نەتوانێ شەڕو ئاشوب دروست بکات و نێوان نەتەوەکان تێکبدات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!