Find anything you need on Yalla

چیرۆکی ئەو کچۆڵەیەی لە کۆکردنەوەی تۆپی تێنسەوە دەستی پێکرد

0

ئا: ئەوین کەمال

ئەمە یەکێکە لەو چیرۆکانەی کە دەکرێت لەبری (دەنکە هەنارە) بۆمنداڵەکانتان بیگێڕنەوە، هەرکاتێکیش خۆت هەستت کرد کە ژیان سەختە و هیچ شتێکت بۆ رێک ناکەوێت ئەوا ئەم چیرۆکە بەبیری خۆت بهێنەوە.

لەساڵی ١٩٥٦ و لەخانەوادەیەکی هەژار لە ویلایەتی کالیفۆرنیا (دیبی فیڵدز) لەدایک دەبێت، ئەم کچۆڵەیە هەر لە منداڵییەوە حەزی لە درووستکردنی کێک و شیرنەمەنی بووە، دیبی باسی خۆی دەکات و دەڵێت ” کاتێک کە ١٢ ساڵان بووم بڕیاڕمدا ببمە وەستای شیرینەمەنی چونکە هەر کە شیرینیم درووست دەکرد دەمبینی کەچۆن خزم و هاورێکانم دڵییان خۆش دەبوو، بۆیە منیش بریاڕمدا ئیشێک بکەم کە ببێتە هۆی دڵخۆشکردنی خەڵک”.

بۆیەش هەربە منداڵی بییری لە پرۆژەیەکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام لەکوێ پارەبهێنێ؟ باوکی کەسێکی هەژاربوو، دیبی بییری لە چارەیەک کردەوە بۆیە چووە یەکێ لە یاریگاکان بۆ ئەوەی بەدوای کارێک بگەرێت، بە درێژایی ٣ ساڵ خەریکی کۆکردنەوەی ئەو تۆپە تێنسانە بوو کە لەکاتی یاریکردن دەکەوتنە دەرەوەی یاریگا و لە هەفتەیەکدا تەنها ٥ دۆلاری دەست دەکەوت، بەم پارەیەش لە ڕۆژانی پشوودا شیرینی درووست دەکرد و بەهاوڕی و دراوسێکانی دەفرۆشتەوە و لەتەمەنی ١٥ ساڵی توانی ئۆتۆمبێلێکی قالۆنچە بکرێت بۆئەوەی وەکو کابینەیەک بەکاری بهێنێت و شیرینیەکانی بفرۆشێت.

تا تەمەنی ١٩ ساڵی لەبەردەم قوتابخانە و یاریگاکان شیرینییەکانی خۆی دەفرۆشت، بەڵام لە ١٩ ساڵی شوودەکات و دەبێتە دایکی ٥ منداڵ و بەمەش بەناچاری واز لەکارکردن دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیزخەونەکەی خۆی لەیادناکات.

دوای ماوەیەک بییرلە کردنەوەی دوکانێکی بچووک دەکاتەوە، بەڵام مێردەکەی گاڵتەی بە بیرکردنەوەکەی دەکات و کاتێکیش دیبی دەچێتە لای دایک وباوکی ئەوانیش داوای لێدەکەن ئاقڵ بێت، وواز لەم بیرکردنەوەیە بهێنێت چونکە ئەو خوێندنی تەواونەکردووە و هیچ شتێک لە بەرێوەبردنی دووکان نازانێت.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دیبی دەستەوەسان نابێت و دەست دەکات بە درووستکردنی شیرینی و دابەشکردنی بەسەر ئەو بانک ودەزگا خێرخوازیانەی کە یارمەتی پێشکەس بە پرۆژە بچووکەکان دەکەن، بەڵام  لەلایەن هیچ یەکێ لەم شوێنانە وەڵامی نادرێتەوە، دوای ماوەیەکی زۆر یەکێ لە بانکەکان برێک پارەی بەقەرز پێدەبەخشن و لەساڵی ١٩٧٧ دوکانیکی بچووک دەکاتەوە، کەچی ناتوانێت هیچ بفرۆشێت و دیسان خێزانەکەی داوای لێدەکەن کە وازبهێنێ، دیبی لەبری وازهێنان ئەمجارەیان بیرلەرێگەیەک دەکاتەوە تاوەکو رێکلام بۆ شیرینییەکانی بکات، بۆیە دەچێتە ناو پاس و ئۆتۆمبێلە گشتییەکان و بەخۆڕایی شیرینی بەسەر خەڵک دابەش دەکات و ناونیشانی دوکانەکەشیان پێشکەش دەکات، ئەمە وادەکات کە لەماوەیەکی کەم خەڵکێکی زۆر سەردانی دوکانەکەی بکەن.

دیبی بەهیچ شێوەیەک دەستەوەسان نابێت و لەساڵی ١٩٨٤ دەبێتە خاوەنی ١٦٠ دوکانی تر و شیرینییەکانی بەناوی “دیبی فێلدز” دەفرۆشێت، بەڵام هیچ کاتێک ئەوە لەیاد ناکات کە ئەو بۆیە شیرینی درووست دەکات تاوەکو خەڵک دڵیان خۆش بێت، هەر بۆیە  دوای دەوڵەمەند بوونی یاسایەک لەسەرجەم لقەکان پەیڕەودەکات، ئەوەش ئەمەیە” هەرکاتێک هەر شیرینییەک دوو کاتژمێر بەسەر ئامادەبوونی تێپەڕی و نەفرۆشرا، دەبەخشرێتە منداڵانی بێ دایک وباوک”.

لەساڵی ١٩٩٣ دیبی فێلدز سەرجەم لقەکان دەفرۆشێتە یەکێ لە کۆمپانیاکان بەمەرجێک خۆی ببێتە راوێژکارو سەرپەرشتیکاری کۆمپانیاکە، ئەمە جگە لەوەی چەندین بەرنامەی شیرینی درووستکردن لە کەناڵە ئەمەریکییەکان پێشکەش دەکات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!