Find anything you need on Yalla

چیرۆکێکی کاریگەری خێزانێکی عێراقی هەڵاتوو لە ژێر دەستی رێکخراوی داعش لە فەلوجە

0

ئەبو مەروان، یەکێکە لەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە لەگەڵ هاوسەر و هەرسێ منداڵەکەی توانییان لە دەستی چەکدارانی داعش لە فەلوجە هەڵبێن، چیرۆکی هەڵاتنی و سەختی  گوزەران و ناهەمواری دوو ساڵی لە  ژێر دەستی داعش لە فەلوجە کە قەڵا و پەناگەی سەرەکی رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای عێراق بوو بۆ فرانس پرێس دەگێڕێتەوە.

نزیکەی بیست هەزار کەس، کە زۆرینەیان خەڵکی چواردەوری شارۆچکەی فەلوجەن توانیویانە لە ژێر دەستی رێکخراوی داعش خۆیان رزگار بکەن و خۆیان بگەیەننە ناوچە ئارامەکان، ئەمەش دوای دەستپیکردنی ئۆپەراسیۆنی گێڕانەوەی فەلوجە کە لە ٢٣ی ئایارەوە دەستی پێکرد.

ئەبو مەروانی (٤٠ ساڵ) و خێزانەکەی ئەم هەفتەیە  توانییان لە فەلوجە رزگاریانبێت، لە کاتێکدا هێشتا دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە نێو شارەکەدا ماونەتەوە.

ئەمەی خوارەوەش چیرۆکی پیاوێکی دەربازبووی دەستی رێکخراوی داعشە کە لە رێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەیگێڕێتەوە:

“لە سەرەتادا کە رێکخراوی داعش دەستی گرت بەسەر فەلوجەدا لە ساڵی ٢٠١٣، بیرمان لە هەڵاتن نەکردەوە، پێمان وابوو ئەو قەیرانە لە چەند هەفتەیەکدا کۆتای پێدێت، بەڵام دواتر چەکداران رێو شوێنەکانیان توندتر کردەوە و چەندین یاسای توند یان بەسەر هاوڵاتیاندا سەپاند”.

“دواتر بینیمان ئەو دۆخە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥شدا بەردەوامبوو و هەستان بە داخستنی سەرجەم دەروازەکانی هاتووچۆ بە دیواری چیمەنتۆی و بۆمبی چێندراو، بارو دۆخ و گوزەرانمان بە تەواوی شلۆقا لە سەرەتای ئەم ساڵدا”.

دۆخەکەش لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی هێزەکانی سوپای عێراق خراپتر بوو، هەر بۆیە مەروان بڕیاریدا لەگەڵ خێزانەکەیدا هەڵبێت.

من و یەکێک لە هاوسێکانمان پەیوەندیمان بە ئەبو عومەرەوە کرد، والی بەشی باشوری فەلوجە، بۆ ئەوەی ئاسانکارییمان بۆ بکات بۆ هەڵاتن لە شارەکە. لە بەرامبەر ئەوەشدا دەبوایە ئێمەش هاوسەرکەی ئەو لەگەڵ خۆماندا ببەین”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “رێککەوتنەکەشمان لەسەر ئەوەبوو کە هاوسەرەکەی دەرباز بکەین تا کەرکوک”.

_- پەڕینەوە لە روباری فورات –

رێککەوتنەکە لەماوەی دوو رۆژدا ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێلێکمان ئامادە کرد و لەگەڵ خێزانکەم و هاوسەرەرەکەی ئەبوو عومەر بەڕێ کەوتین.

“لە زۆرێک لە بازگەکانی پشکنیندا راگیراین، بەڵام کاتێک دەمانگوت  ئەبو عومەر ناردوینی دەستبەجێ وازیان لێدەهێناین، دواتریش والی لە پێشمانەوە بە ماتۆڕەکەیەوە دەرکەوت و و رێگاکەی بۆ کردینەوە و داوای لێکردین کە نزیکەی سەد مەترێک لە دوای ئەوەوە بین”.

لەسەر رێگاکەماندا زۆرێک لە چەکدارانی داعشمان دەبینین کە بە چەکی قورسەوە لە نێو حەشارگاکاندا هەوڵیان دەدا خۆیان بشارنەوە”.

چیرۆکێکی کاریگەری خێزانێکی عێراقی هەڵاتوو لە ژێر دەستی رێکخراوی داعش لە فەلوجە

بە پێنوسی جان مارک جۆن

کاتێکیش گەیشتینە روباری فورات، هێزێکی گەورەی ئەو رێکخراوە لەوێ ئامادەبوون و کۆنترۆڵی هەڵاتنی ئەو خێزانانەیان دەکرد کە لە روباری فورات دەپەڕینەوە بەرەو ناوچەی عامریەی فەلوجە.

دواتر، ئۆتۆمبێلەکەمم بۆ داعشەکان بەجێهێشت. پاش دەمەقاڵێیەکی زۆر توانیم بەلەمێکی بچوکم دەستبکەوێت بۆ خێزانەکەم و هاوسەرەکەی ئەبو عومەر، بەڵام داعش رێگا بە پەڕینەوەی پیاوان نادات لەگەڵ ژناندا هەربۆیە ناچاریانکردم بە مەلە لە روبارەکە بپەڕمەوە”.

بە گوێرەی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی کە سەرپەرشتی چادرگای ئەو پەنابەرانە دەکات کە لە فەلوجە رزگاریان بووە، سەدان خێزان توانیویانە لە رێگای ناوچەی زەوبەعەوە هەڵبێن لە چەند رۆژی رابردوودا.

هەندێکیشیان لە رێگای گولەبارانکردنەوە لە رووبارەکەدا نقومبوون و رزگاریان نەبووە.

شیرینی و ئاو و خواردنەوە

“پاش ئەوەی لە روبارکە پەڕینەوە، ماوەیەکی زۆر بە پێ رۆشتین و چاومان کەوت بە سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی.

“پێشوازییان لێکردین و شیرینی و ئاو و شەربەتیان پێداین، دواتریش ژنەکانیان لە پیاوەکان جیاکردەوە و دەستیانکرد بە پشکنینو گرنتنە بەری رێو شوێنە ئەمنییەکان”.

” دواتریش هێزە ئەمنییەکان پیاوە بە تەمەنەکانیان بەردا و ئەوانەشی کە گەنج بوون تا درەنگانێکی شەو هێشتنیانەوە و پشکنین و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردن”.

“من پێم راگەیاندن کە خێزانی ئەبو عومەر لەگەڵ ئێمەدا بووە، هەر بۆیە بانگیان کرد و ئێستاش نازانم چارەنوسی چێ بەسەر هاتووە.

بەڵام ئەبو مەروان و خێزانەکەی رێگایان پێدرا بڕۆن و رزگاریان بوو.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!