Find anything you need on Yalla

چی دەربارەی هۆتێلی گوندەکی دەزانیت؟

0

ماوەیەکە لە وڵاتانی ڕۆژژئاوا هۆتێلی بچوک و ستایلی گوندەکی باوە، ئەمەش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و لەهەمان کاتیش بۆ پاراستنی ژینگە و نزیک کردنەوە هاوڵاتیان لە ژینگەی گوند و ناوچە سروشتییەکان.
مەبەستیش لە هۆتێلە گوندەکییەکان ئەو جۆرە هۆتێلانەن کە لە ناو سرووشت و لە گوندەکان درووست دەکرێن، بەڵام زیاتر ئەو جۆرە باڵەخانانە هەڵدەبژێردرێن کە کۆنن و بەشێوازی سەرەتایی درووست کراون بە بەراود بە ئێستا، بێگومان لە گەڵ هەندێک دەسکاری کردن و تێکەڵکردنی ستایلی کۆن و نوێ لە بەکارهێنانی کەلوپەلدا.
ئەم جۆرە هۆتێلانە ئێستا لەزۆربەی وڵاتانی ئەوڕوپا زۆر باوە و بە پارەیەکی ئێجگا زۆریش دەدرێت بەکرێ، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەت کردن و جۆری خواردندا لە ڕیزی ئەو هۆتێلانەیە کە خزمەتکردنیان بە پلەی نایابەکان هەژماردەکرێت.
ئەمە سەرباری ئەوەی لە هەموو ژەمەکاندا خواردنی فۆلکۆری پێشکەش دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک خواردنی ناو قوتوو یاخود خواردنە درووست کراوەکان پێشکەش ناکرێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە کە ئێمەش لە کوردستان زۆر بەئاسانی دەتوانین بەشێک لە خانووە کۆنەکان بکەینە هۆتێل و تەنها کەمێک دەسکاری و کەلوپەلی دەوێت، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچە وەکو هەورامان و هەڵەبجە، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی خانووەکانی ئەم ناوچانە و دەوڵەمەندی کلتورییانەوە، لەهەمووی گرنگتر دەکرێت ئەمە بکرێتە پڕۆژەیەکی بچوکی بەشێک لە گەنجانی ناوچەکە.
ئەمانە هەندێکن لە وێنەی ئەم جۆرە هۆتێلانە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!