چی دەربارەی ژنانی کەلاوەکان دەزانیت؟

0

ئا: گوڵ هەنار سەعدی

یەکەمجار کە وێنەی ئەم ژنانەم لە پۆستی یەكێ لە هاوڕێکانم بەرچاوکەت، ڕاستی من هیچم دەربارەیان نەدەزانی بەڵام لەهەمان کات زۆر سەرسامی چیرۆکەکەیان بووم،  هەر بۆیە  گۆگل بەفریام کەوت ئیتر زۆرم سێرچ کرد و ئەنجامی سێرچەکەش ئەم بابەتە بوو.

لە ساڵی ١٩٤٥ و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و شکانی ئەڵمانەکان لەسەر دەستی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەڵمانیا  ببووە یەک پارچە وێرانە  و ٪٤٠ی ژێرخانی ئابووری بەتەواوی ڕمابوو و زیاتر لە نیوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە ودەزگاکانی لەگەڵ زەوی تەخت ببوون،  نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشەی وڵاتەکە پاشماوەی ڕووخاوی باڵەخانەکان بوو.

لە دۆخێکی ئەوها دەبوو چی بکرێت بەتایبەتی کە زۆرینەی پیاوەکان لە جەنگ تیاچووبوون و بەدیل گیرابوون یان شەل و بێ قاچ بوون؟ ئەمە سەرباری ئەوەی کە وڵاتەکە ببووە کاولخانەیەکی گەورە.

(لویزا شرۆدەر ) پەیابوو، ئەم ئافرەتە یەکێ بوو لە ژنە سیاسییەکانی سەر بە پارتی ئیشتراکی ئەڵمانی، و یەکێکیش بوو لەوانەی کە لە کاتی شەڕ لاقەکرابوون و توانیبووی هەڵبێت، ئەم ئافرەتە ژنانی وڵاتەکەی کۆکردەوە و داوای کرد کە ئەوان قۆڵیان لێ هەڵماڵن، ووەکو چۆن ماڵەکانیان پاک دەکەنەوە بە هەمان شێوە وڵاتەکەشیان پاک بکەنەوە چونکە وڵات ماڵێکی گەورەیە و ناویشی لە هەڵمەتەکە نا هەڵمەتی ” ژنانی کەلاوەکان”.

کەمی ژمارەی پیاوان یەکێ بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵمەتەکەی لویزا، چونکە نزیکەی ٥ ملیۆن پیاوی ئەڵمانی لەشەڕ کوژرابوون وئەو پیاوانەش کە لەژیان مابوون توانای کاکردنیان نەبوو،  هەرچەندە ئەو ژنانەی کە لەم هەلَمەتە بەشداربوون یان بێوەژن یاخود جەرگ سووتاو بوون،  بەڵام هەستیان کرد کە ئەوە کاتی ڕاماڵینی پاشماوەی جەنگە و تەنها ژنەکان دەتوانن ئەو شتانە چاک بکەنەوە کە پیاوەکان تێکیان داوە.

هەڵمەتەکە لە بەرلین دەستی پێکرد و دواتر سەرجەم  ئەڵمانیای گرتەوە و نزیکەی ٨٠ هەزار ژن تیایدا بەشداربوون.

ژنەکان دەبوو بەرد و بلۆکی ساغ  دەربهێنن و پاشماوەکانیش لەشێوەی تەپۆڵکە کۆبکەنەوە و هەندێکیشیان ورد دەکرا و دەکرا بەخۆڵ و خاشاک بۆ ئەوەی جارێکی تر بەکاریان بهێننەوە، هەموو ئەمانەش بە کەرەستەی زۆر سادە دەکرا.

لە ماوەی کەمتر لە ٩ مانگ نزیکەی ١٨ ملیۆن باڵەخانە پاشماوەکانیان کۆکرایەوە و لە شێوەی گردۆڵە و چیا، هەندێک لەم گردانە تا ئێستاش وەکو یادگاریەک بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە ڕەشانە هێلراونەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەڵمانەکان هەموو کات خراپییەکانی جەنگ وە بییرنەوەکانیان بهێننەوە.

ئێستا لە زۆرینەی شەقامەکانی ئەڵمانیا پەیکەری ” ژنانی کەلاوەکان” دەبینرێت، ئەمەش وەکو ڕێزلێنانێ بۆ ڕۆڵی ئەو ژنانەی کە دەستیان هەبوو لە ئاوەدان کردنەوە ئەڵمانیا دوای ئەوەی بەهۆی جەنگەوە بوو بە پارچەیەک کەلاوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!