Find anything you need on Yalla

چی لەبارەی هەزار و یەک شەو دەزانیت؟

0

کە باس دێتە سەر چیرۆک یەکێک لەو ناوانەی کە بیرمان بۆی دەچێت زنجیرە چیرۆکە بەناوبانگەکانی هەزار و یەک شەوەن. لە ناو ئینگلیزدا ئەم کتێبە بە شەوانی عەرەبی ناسراوە و چیرۆکەکانی بە درێژایی چەندین سەدە لەلایەن چەندین نوسەری جیاوازەوە کۆکراونەتەوە ، بۆیە تا ئێستاش ئەم کتێبە یەک نوسەری دیاریکراوی نییە. بنەڕەتی ئەم چیرۆکانە دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی فارس، عەرەب، میزۆپۆتامی، هیندی و میسری کە مێژوویەکی دێرینیان هەیە، هەروەها بەشێکی زۆر لەم
چیرۆکانە لە کتێبی (هەزار ئەفسانە)ی فارسییەوە وەرگیراون.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابەتی چیرۆکەکە باس لە پاشایەکی ساسانییەکان بە ناوی
شەهریار و هاوسەرەکەی بە ناوی شەهرزاد دەکات. شەهریار زۆر خەمبار دەبێت بەوەی کە هاوسەری براکەی خیانەت لە براکەی دەکات، بەڵام زیاتر خەمبار دەبێت بەوەی کەهاوسەرەکەی خۆی خیانەتی لێدەکات، بۆیە بڕیار دەدات هاوسەرەکەی لەسێدارە بدات و بیکوژێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لەو ڕۆژە بەدواوە شەهریار بیرکردنەوەی بەرامبەر ژنان دەگۆڕێت، هەموو شەوێک لەگەڵ کچێک دەخەوێت و بۆ بەیانیەکەی لەسێدارەی دەدات. وەزیر کە ئەرکی پاراستنی پاشایە ناتوانێت هیچ کچێکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ پاشا،لەولاشەوە ناڕەزایی دانیشتوانەکان بەرز دەبێتەوە بۆ کوشتنی کچەکانیان بەبێ هۆ. شەهرزاد کە کچی وەزیرە داوا دەکات لە وەزیر کە بیباتە لای پاشا و بیکاتە هاوسەری، شەهرزاد کچێکی زۆر زیرەک دەبێت و دەتوانێت پاشا بوەستێنێت لەم کارانەی و بیرکردنەوەی بگۆڕێت.

لە شەوی هاوسەرگیری شەهرزاد و شەهریار، شەهرزاد دەست دەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش بەڵام چیرۆکەکە تەواو ناکات، پاشاش کە زۆر بە مەراقە تا بزانێت ئەنجامی چیرۆکەکە چی دەبێت بڕیار دەدات لەسێدارەدانەکەی شەهرزاد دوابخرێت تا چیرۆکەکە تەواو دەکات، شەوی دواتر کە چیرۆکەکە تەواو دەکات دەست دەکات بە چیرۆکێکی نوێ، پاشاش بۆ ئەوەی کۆتایی چیرۆکەکە گوێبیست بێت دووبارە لەسێدارەدانەکەی دوادەخات، بەم شێوە بەردەوام دەبێت تا هەزار ویەک شەو، چیرۆکەکانی ئەم کتێبە ئەو چیرۆکانەن کە شەهرزاد بە درێژایی ئەم هەزار و یەک شەوە بۆ پاشای گێڕاوەتەوە، چیرۆکەکان چیرۆکی مێژوویی، خۆشەویستی، تراژیدیا، پێکەنینی، سحر و چەندین جۆری دیکەی چیرۆکن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
بە درێژایی هەزار و یەک شەو پاشا بەردەوام لەسێدارەدانی شەهرزاد دوادەخات، شەهرزاد منداڵی دەبێت لە پاشا، پاشا هەستی بەرامبەر بە شەهرزاد دەگۆڕێت و دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە، بڕیار دەدات بۆ هەمیشە شەهرزاد لەلای خۆی بهێڵێتەوە و ژیانێکی خۆش بەیەکەوە بژین

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!