Find anything you need on Yalla

چەند ئامۆژگارییەک بۆ پاککردنەوەی ماڵ بەر لەهاتنی جەژن

0

 

خەریکە جەژن نزیک دەبێتەوە وئەمەش زۆربەی خانمان تووشی شڵەژان دەکات، چونکە دەیانەوێت بەر لەجەژن سەر لەبەری ماڵ پاک بکەنەوە، بۆ ئەوەی ماڵەکەت بەر لەجەژن  پاک بکەیتەوە وخۆشت لەهیلاکی ڕادەبەدەر بپارێزیت ئەم چەند ئامۆژگارییە بخوێنەوە:

  1. خشەیەکی پاککردنەوە بۆ ماوەی ٥ رۆژ دابنێ، با لەو ماوەیە زیاترنەبێ تاوەکو بێزار نەبیت و کەمتریش نەبێ تاهیلاک نەبیت.
  2. ئەگەر لەدەرەوە کاردەکەیت واباشە کارە قورسەکان بخەیتە رۆژەکانی پشوو.
  3. بۆ ئەوەی بتوانیت بەڕووێکی خۆش پێشوازی میوانەکانت بکەیت و یەکەم رۆژی جەژن هیلاکیت پێوە دیار نەبێت، هەوڵ بدە ئیشە قورسەکان نەخەیتە رۆژی عەرەفە.
  4. بۆ ئەوەی زۆر هیلاک نەبیت خشتەی پاک کردنەوەکە بەجۆرێک دابەشبکە کە رۆژێک بۆ ئیشە قورسەکان بێ وەک پەردە  ومافور شۆردن و پاککردنەوەی بەفرگر، رۆژی دواتر بۆ ئیشی سوکی دابنێ وەک پاککردنەوەی چێشتخانە و شت سڕینەوە.
  5. وا باشترە منداڵەکانت لەهەندێک کاری سوک یارمەتیت بدەن، دەتوانیت بۆ ئەوەی هانییان بدەیت و وایان لێ بکەی یارمەتیت بدەن ئەو شیرینی یان خواردنانە دروست بکەی کە حەزییان پێیە وەک پاداشت.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!